دەرمانی Mefenamic Acid

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-23-21:46:00 - کۆدی بابەت: 13069
دەرمانی Mefenamic Acid

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Ponstan

 

ژەمە دەرمان 

شێوەکانی دەرمان : حەب : ٢٥٠ ملگ , ٥٠٠ ملگ کبسول : ٢٥٠ ملگ , ٥٠٠ ملگ شروب : ٥٠ ملگ ٥ مل بۆ گەورە : دەتوانرێت رۆژانە یەک کبسول (٥٠٠ mg) دوو جار بۆ سێ جار وەربگیرێت , نیو سەعات دوای نان . بۆ منداڵ : دەبێت رۆژانە یەک کبسول ) (٢٥٠ mgدوو جار وەربگیرێت , دوای نان

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ئازاری توند و مام ناوەندی لەش , ئازار و ھەوکردنی ددان , ئازاری سوری مانگانە لە ئافرەتان , ئازاری پەیکەرە ماسولکە , ئەتوانرێت بۆ سەرئێشە بەکاربێت , ئازاری پشت و جومگەکان و ھەوکردنی رۆماتیزمی 

 

کاریگەری لاوەکی 

سکچوون , ماندوویی , ناتەواوی کۆئەندامی ھەرس , کەم خەویی , سووربونەوە , رشانەوە , بەرزکردنەوەی فشاری خوێن , پەڵەی پێست , کەم بوونی کێشی لەش , ئازاری سک , قەبزی , لیرک

 

زانیاری زیاتر

ووریابە : نابێت ئەم دەرمانە بەکاربێت لە ماوەی سکپری لە ئافرەتان دا , دەبێتە ھۆی ژەھراوی بوونی کۆرپەلە بەڵام بۆ دایکی شیردەر کاریگەری زۆر خراپی نیە و دەتوانرێت بە کاربێت لە حالەتی پێویست دا نابێت وەربگیرێت لە کاتی بوونی ھەستیاری بەم دەرمانە بوونی نەخۆشی رەبۆ نابێت وەربگیرێت بوونی برینی گەدە و ریخۆلە بە ھەمان شێوە بوونی حەساسیەتی پیسَت ناتەواوی گورچیلە - نابێت وەربگیرێت لەگەڵ ئەم دەرمانانەی خوارەوە : Ketorolac Cidofovir Acebutolol ASA Alendronate Aliskiren Atenolol Bisoprolol Budesonide Bumetanide Carvedilol Clopidogrel

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



54 بینین