دەرمانی Menotropin

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-24-10:43:00 - کۆدی بابەت: 13074
دەرمانی Menotropin

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Pergonal,Menopur,Epigonal,Merional

 

ژەمە دەرمان 

ڕێژە ٧٥ I.U، ١٥٠ I.U، ٦٠٠ I.U، ١٢٠٠ I.U وەک دەرزی دەرزییەک دەبێت بەکاربھێنرێت لە ماوەی ٧ ڕۆژی سەرەتای سوڕی مانگانە دا. بێگومان ڕیژەکەی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕدرێت بەھۆی ئەو ھۆکارەی ھەیە

 

نیشانەکانی 

ھۆڕمۆنێکە کە بەکاردێت بۆ بەھێزکردنی ھێلکەدانی ئافرەت، یان بۆ کاتی پیتاندنی ھێلکە لە دەرەوەی منداڵدان ئەگەر ھۆیەکە لای پیاوەکەبێت، Menotropin ھەروەھا پێی دەگوترێت: human menopausal gonadotropin or hMG

 

کاریگەری لاوەکی 

سەریەشە، سوربوونەوەی جێگای دەرزییەکە، ئازاری سک، ھێڵنج، گەورەبوونی سک، ئازار درووستبوون لە حەوزدا، ھیلاکی، ھەست بە گەرمی لەش.

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و ووریابە ئەگەر خانەی ژێرپەنجەیت ھەیە یان ھەبووە لە مێشک، سنگ، ھێلکەدان ـدا. - لەکاتی دووگیانی دا نابێت بەکاربھێنرێت - لەکاتی شیردان نابێت بەکاربھێنرێت - لەکاتی شۆفێری دا کار لە شۆفێریت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی ھەندێکیان لە سەلاجەدا و ھەندێکیان لەدەرەوە دادەنرێت، سەیری پاکەتەکەی بکە. نابێت بیبەستێت دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



43 بینین