دەرمانی Mesalazine

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-28-14:40:00 - کۆدی بابەت: 13119
دەرمانی Mesalazine

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Asacol,Mesasal,Pentasa,Salofalk

 

ژەمە دەرمان 

 ٤٠٠ملگم، ٥٠٠ملگم، ٨٠٠ملگم وەک حەب ٤گم/٦٠مللل وەک گیراوەی کۆم ٥٠٠ملگم، ١ گم وەک شاف وەک حەب لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە. حەب نابێت بیکرۆژیت یان لەتیکەیت ئەگەر بە بەردەوام بیخۆیت ٨٠٠ملگم وەک حەب تا ئەوپەڕی ٢٤٠٠ملگم بە ٢ بۆ ٣ جار بخورێت ئەگەر لە ناکاوبێت ٤٨٠٠ملگم وەک حەب بە ٢ بۆ ٣ جار بخورێت - بۆ منداڵی ٦ ساڵ وە گەورەتر ٧٥ملگم/کغم/ڕۆژانە، نابێت لە ٤ گم زیاتر بخورێت لە ڕۆژێک دا - وەک شاف یەک شاف یەکجار لە ڕۆژێک دا - وەک گیراوەی کۆم (١گم) ١٠٠ملل پێش خەوتن بۆ ماوەی ٣ بۆ ٦ ھەفتە 

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ھەوکردنی ڕیخۆڵەکان، نەخۆشی کرۆھن

 

کاریگەری لاوەکی 

ھێڵنج، خوران

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و ووریابە ئەگەر ڕەبووەت ھەیە ئەگەر قورحەی مەعیدەت ھەیە - لەکاتی شیردان دا دەبێت بە ووریاییەوە بەکار بھێنرێت - لەکاتی دووگیانی دا دەبێت بە ووریاییەوە بەکار بھێنرێت - لەکاتی شۆفێری دا کار لە شۆفێریت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



27 بینین