دەرمانی Methotrexate

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-28-15:44:00 - کۆدی بابەت: 13128
دەرمانی Methotrexate

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Ebetrex,Trexall,MTX,Metotab,Metoject

 

ژەمە دەرمان 

٢.٥ملگم، ٥ملگم، ٧.٥ملگم، ١٠ملگم، ١٥ملگم وەک حەب ٢.٥ملگم/ملل، ٢٥ملگم/ملل، ٥٠ملگم/ملل، ١٠٠ملگم/ملل وەک دەرزی یەک ژەم یەک جار لە ھەفتەیەک دا دەبێت ڕۆژی دوای بەکارھێنانی ئەم حەبە Folic Acid بخورێت تا خوێنت کەم نەکات ئەگەر بەھۆی دڵ تێکەڵھاتنەوە ناتوانێت بەیەک جار بیخوات ئەوا دەتوانێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا بە سێ جار بیخوات لە زۆربەی کاتەکان دا بە ٧.٥ملگم دەست پێ دەکرێت وە پاشان دکتۆرەکەت بە پێی پشکنینەکانی لەبەر دەستی دا ھەیە بۆتی دیاری دەکات (زیاد یان کەمی دەکات)، بەڵام نابێت لە ٢٥ملگم زیاتر بخورێت لە ھەفتەیەک دا (وەک حەب) لە ماوەی ٢ بۆ ٦ ھەفتە دا دەبێت باشتر بوونێکت پێوە دیاربێت دبێت بۆ کەسانی بەتەمەن ڕێژەی ژەمە دەرمانەکانی کەمتر بێت -

 

نیشانەکانی 

ڕۆماتیزم، سەوەفان (ێەوەفان)، جۆرە سەختەکەی نەخۆشی سەدەف، ھەوکردنی دیواری ڕیخۆڵە، بۆ ھەندێک نەخۆشی تریش کە دکتۆر خۆی پێت ڕادەگەیەنێت.

 

کاریگەری لاوەکی 

ئازاری ناو دەم، ھەرس کردنی خواردن خراپ دەبێت، بەرز بوونەوەی ئەنزیمەکانی جگەر ALT وە AST، ھێڵنج، کەم خواردن، گێژ بوون، ڕشانەوە

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە بەکاری مەھێنە ئەگەر نەخۆشی سیلت ھەیە یان ئایدز، برینی گەدە، جگەر یان گورچیلەت نەخۆشە، ئەگەر ڤاکسینت لە خۆت داوە - لە کاتی دووگیانی بەھیچ شێوەیەک نابێت بەکار بھێنرێت - لە کاتی شیردان بەھیچ شێوەیەک نابێت بەکار بھێنرێت - لە کاتی شۆفێری لەوانەیە کار لەشۆفێریت بکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



31 بینین