دەرمانی Mometasone

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-31-14:20:00 - کۆدی بابەت: 13176
دەرمانی Mometasone

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Nasonex,Ovixan,Elocon,Demoson,Elosalic,Asmanex,Elica

 

ژەمە دەرمان 

 ٥٠مکگم/سپرای وەک سپرای لووت ٠.١٪ وەک کرێم ،مەڵھەم، لۆشوون، گیراوە ١ملگم/گم وەک کرێم وەک سپرای لووت بۆ گەورە ١-٢ سپرای ١-٢ جار لە ڕۆژێک دا لە ھەردوو کوونی لووت دەدرێت بەجۆرێک کە دەبێت بدرێت لە ڕووکاری دەرەوەی نابێت سپرا بەر جیاکەرەوەی لووت بکەوێت (دیواری جیاکردنەوەی لووت). بۆ ٦ ساڵ تا ١١ ساڵ ١ سپرای ١ جار لە ڕۆژێک دا لە ھەردوو کوونی لووت دەدرێت وەک کرێم و لۆشوون .. ھتد چەور دەکرێت ١ جار لە ڕۆژێک دا تاوەک و ھەست بە باشتر بوون دەکرێت پاشان ووردە ووردە کەم دەکرێتەوە بەجۆرێک کە ڕۆژە نا ڕۆژێک تا ماوەی ١ ھەفتە، پاشان ٢ جار لە ھەفتەیەک دا بۆ ماوەی ١ ھەفتەی تر، وە کۆتا ھەفتە تەنھا یەک جار دەبێت بەکار بھێنرێت

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ ھەوکردنی پێست پوولەکە ماسی (Psoriasis)، خروو، حەساسیەتی لووت، لووت گیران

 

کاریگەری لاوەکی 

بێزارکردنی پێست و لووت، حەساسیەت

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە - لە کاتی دووگیانی د. دوا بڕیارت بۆ دەدات - لە کاتی شیردان د. دوا بڕیارت بۆ دەدات - لە کاتی شۆفێری کار لە شۆفێریت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دەبێت سپڕاکە ڕابووەشێنرێت پێش بەکارھێنان ھەموو جار دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ نابێت لەجێیەک دابێت کەبەرزی پلەی گەرمییەکەی لە ٢٥ پلە بەرزتر بێت فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی - تێبینی : بێ پرسی پزیشک و بەکارھێنانی بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی : مەترسییە بۆ تەندروستی و ژینت

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



32 بینین