دەرمانی Erythromycin

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-07-12:02:00 - کۆدی بابەت: 12867
دەرمانی Erythromycin

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Ery-Max,E-mycil,Ro-mycin,Eryderm,Abboticin

 

ژەمە دەرمان 

 ٢٥٠ملگم، ٣٣٣ملگم، ٥٠٠ملگم وەک حەب ٪٢ وەک مەڵھەم و کرێم ٪٥ وەک کرێمی چاو ١٠٠ملگم/ملل، ١٢٥ملگم/٥ملل ، ٢٠٠ملگم/٥ملل لەگەڵ نان دا دەبێت بخورێت وەک حەب و کەپسوول بۆ گەورە و منداڵ سەروو ٣٥کغم ٥٠٠ملگم دوو جار لە ڕۆژێک دا، ئەگەر پێویست بکات دەتوانرێت ٥٠٠ملگم چوار جار لە ڕۆژێک دا بخورێت. بۆ منداڵ کە کێشی لە نێوان ٢٥کغم بۆ ٣٥کغم ٢٥٠ملگم دوو جار لە ڕۆژێک دا وەک شرووب ٤کغم بۆ ٣٥کغم ٣٠ملگم بۆ ٥٠ملگم بۆ ھەر کیلۆیەکی لەشی، دەبێت بە دوو ژەم بیرێتێ ئەگەر بۆ ڕیخۆڵەیە ئەوا باشترە بە ٣ یان ٤ جار بخورێت - 

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ھەوکردنی: قورگ ە بۆری ھەوا کۆئەندامی ھەناسە و سییەکان گوێ لووت پێست (زیپکە) چاو و پێڵووی چاو ڕیخۆڵە

 

کاریگەری لاوەکی 

سک ئێشە، ھێلنج، سکچوون، حەساسیەتی پێست

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە بەکارناھێنرێت بۆ ئەوکەسانەی QT intervalی پان بێت (کاتێک پشکنینی دڵت بۆ دەکرێت ECG لەوێدا چەند شەپۆلێکی لێدانی دڵ دەپێورێت لەنێوانیاندا QT interval ھەیە وە دەتوانیت بەراوردی بکەی لەگەڵ کەسانی ئاسایی دا ئەگەر QT intervalت پان بوو ئەوا نابێت ئەم دەرمانە بەکار بھێنیت) بۆ بینینی وێنەکە سەیری ئێرە بکە.. ئەگەر جگەرت و گورچیلەت باش کار ناکات ئەگەر دەم و چاوت ئاوسا یان پارووت بۆ قووت نەچوو ئەوا یەکسەر پەیوەندی بکە بە دکتۆرەوە - لە کاتی دووگیانی بەھیچ شێوەیەک نابێت بەکار بھێنرێت - لە کاتی شیردان توانای تێپەڕبوونی ھەیە بەڵام کاریگەری خراپی لەسەر کۆرپەی شیرەخۆرە نابێت - لە کاتی شۆفێری کار لە شۆفێریت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



58 بینین