دەرمانی Minoxidil

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-31-15:00:00 - کۆدی بابەت: 13186
دەرمانی Minoxidil

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Recrea, Rogaine, Neoxidil, Regaine, Revexan, Loniten

 

ژەمە دەرمان 

ڕێژە ٢.٥ ملگم، ٥ ملگم، ١٠ملگم وەک حەب ٢٠ملگم/ملل، ٥٠ملگم/ملل وەک سپرای قژ وەک حەب (بەرزی پەستانی خوێن) بۆ سەروو ١٢ ساڵ بە ٥ملگم دەست پێدەکرێت بە یەک جار یان بەیانی و ئێواران دەخورێت تا ئەوپەڕی ١٠٠ملگم ڕۆژانە. وەک سپرای قژ (بۆ ڕوتانەوەی قژ) ١ملل دوو جار لە ڕۆژێک دا دەدرێت لە قژێکی ووشک، دوای لێدانی سپراکە لە قژ دەبێت دەستەکانت بشۆیت. دەبێت بزانیت ئەو شامپۆیەی قژتی پێدەشۆیتی ماددەی سلیکۆنی تێدا نەبێت، ھەندێک جار سلیکۆن ناوی ھاتووە لەسەر شامپۆکان بە Simethicone یان Dimetikon.

 

نیشانەکانی 

وەک حەب بەکاردێت بۆ بەرزی پەستانی خوێن بۆ کەسێک کە بەتەنھا جۆرەکانی تری دابەزێنەری پەستانی خوێن کاریگەری کەمە. وەک سپرای قژ (٥٠ملگم/ملل تەنھا بۆ پیاوانە) بەکاردێت بۆ وەستاندنی/ڕوتانەوەی وەرینی قژ ھەروەھا بۆ زیادبوونی قژ

 

کاریگەری لاوەکی 

خێرالێدانی دڵ، کۆبونەوەی ئاو لە لەش دا، گۆڕانی ڕەنگی قژ (وەک حەب)، نائاسایی لە ئێ کۆ گێ ـدا، خوران، ووشکبوونی پێست

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و ووریابە ئەگەر حەبەک�� بەتەنھا بەکاربھێنرێت لەوانەیە تووشی ئەوەبیت کە ئاو لە لەشت دا کۆبێتەوە. سپراکە نابێت بدرێت لە پێستێکی بریندار ئەگەر ئازاری دڵت بۆ درووست بوو لەکاتی بەکارھێنانی سپراکەدا دەبێت دەسبەجێ سپراکە بەکارنەھێنیت ئەگەر دەستەکانت ئاوسان یان قاچەکانت دەبێت دەستبەجێ بەکاری نەھێنیت - لەکاتی دووگیانی دا نابێت بەکاربھێنرێت، لەبەر کەمی زانیاری لەسەری. - لەکاتی شیردان نابێت شیربدەی بە کۆرپەلە - لەکاتی شۆفێری دا لێکۆڵینەوە لەسەری نەکراوە خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی ھەستیارە بەرامبەر بە شێ و ڕوناکی دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



21 بینین