دەرمانی Naproxen

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-31-15:35:00 - کۆدی بابەت: 13197
دەرمانی Naproxen

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Naprosyn,Inaprol,Pronaxen,Alpoxen

 

ژەمە دەرمان 

٢٠٠ملگم، ٢٥٠مملگم، ٥٠٠ملگم بۆ گەورە وە سەروو ١٨ ساڵ دەتوانرێت بە کەمترین ڕێژە دەست پێبکرێت وە تا ئەوپەڕی ١٠٠٠ملگم بخورێت لە ڕۆژێکدا بۆ ئازاری شەقیقە وەوپەڕی ١٢٥٠ملگم لە ڕۆژێکدا. تێبینی: ئەگەر لەگەڵ خواردن دا بخورێت باشترە تا زیان بە گەدەتان نەگەیەنێت

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت لەکاتی ھەوکردنی جومگە و ئێسک، بۆ ئازار، ڕۆماتیزمە، ئازاری سوڕی مانگانە، ئازاری ددان، بەرزی تا

 

کاریگەری لاوەکی 

برینی گەدە، ئازار دەگەیەنێت بە گەدە، خوران، گێژبوون، عارەق کردنەوە، سەریەشە، توینیەتی، تەنگە نەفەسی، تێکدانی خەوو

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە ئەگەر : ڕەبووەت ھەیە دوانزە گرێت ھەیە گەدەت ئازاری ھەیە بەئاسانی خوێنت بەر دەبێت لە ٣ مانگی کۆتایی دوو گیانیدات بەرزی پەستانی خوێن لە کاتی دووگیانی نابێت لە کۆتایی ٣ مانگی دوو گیانیت دا بیخۆیت، چونکە لەدایک بوونی منداڵەکەت سەخت دەکات لە کاتی شیردان توانای تێپەڕبوونی ھەیە بە شیری دایک دا بەڵام کار ناکاتە سەر کۆرپەلەکەت لە کاتی شۆفێری لە توێژینەوەکان دا دەرکەوتووە کە چەند کەسێکی کەم کاری کردۆتە سەر شۆفێری خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



36 بینین