دەرمانی Norethisterone

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-31-16:08:00 - کۆدی بابەت: 13208
دەرمانی Norethisterone

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Mini-P,Primolut-Nor

 

ژەمە دەرمان 

٠،٣٥ ملگم، ٥ملگم وەک حەب یەک حەب (٠،٣٥ملگم) ڕۆژانە. یەکەم حەب لە یەکەم ڕۆژی سوڕی مانگانەتەوە دەست دەکرێت بە خواردنی بیرت چووە بیخۆیت؟ بەزووترین کات بی خۆ کە بیرت ھاتەوە پاشان حەبی دواتر لەھەمان کاتی ڕۆژی خۆی دا بیخۆ. ئەگەر ٢٧ - ٣٠ کاتژمێری بەسەردا ڕۆشتبوو ئەوا توانای بەرگری نەماوە لە دووگیان بوون بۆیە ووریای خۆت بە. - ٥ ملگم خوێن بەربوونی زۆر یەک حەب دوو جار لە ڕۆژێک دا بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ، خوێنەکەت لەپاش دوو بۆ سێ ڕۆژ دەوەستێت دواخستنی سوڕی مانگانە بە نزیکەیی سێ ڕۆژ پێش ھاتنی سووڕی مانگانەت دەبێت دەست بکەیت بە خواردنی یەک حەب دوو جار لە ڕۆژێک دا. نابێت لە ١٤ ڕۆژ زیاتر سوڕی مانگانەت دوابخەیت. نەمانی سوڕی مانگانە بۆ زیاد لە ٦ مانگ دەبێت لەگەڵ ھۆڕمۆنێکی دی دا بخورێت. ماوەیەک دەخورێت پاشان پشوو وەردەگریت ئەوکات دەست بە سوڕی مانگانە دەکات. نەخۆشی زیادبوونی ڕوپۆشی ناو منداڵدان لە پێنجەم ڕۆژی سوڕی مانگانە دا یەک حەب دوو جار لە ڕۆژێک دا، ئەگەر زانرا کە تۆسقاڵیک خوێن دێت ئەوا دەبێت بکرێت بە دوو حەب دوو جار لە ڕۆژێک دا. بۆ ماوەی ٤ بۆ ٦ مانگ دەبێت بەکاربھێنرێت. بۆ ئازاری سووڕی مانگانە یەک یان دوو حەب دوو جار لە ڕۆژێک دا لە ١٩ھەمین تا ٢٦ھەمین ڕۆژ دا دەخورێت 

 

نیشانەکانی 

لە گروپی پۆجیستەرۆنە کە ھۆڕمۆنێکی ئافرەتانە وە لە ھێلکەدان و مێشک و گلاندی سەر گورچیلەکان دا درووست دەبێت. ٠،٣٥ملگم بەکاردێت تا ڕێگربێت لە دووگیان بوون ٥ ملگم بەکاردێت تا سووڕی مانگانەتی پێ دوابخەیت، نەخۆشی زیادبوونی ڕوپۆشی ناو منداڵدان، کاتێک کەسێک سووڕی مانگانەی نامێنێت زیاد لە ٦ مانگ، بەکاردێت بۆ کەسێک کە خوێنبەربوونی زۆربێت لەکاتی سووڕی مانگانە بەجۆرێک کە تووشی کەمخوێنی کردبێت.

 

کاریگەری لاوەکی 

ئازاری سنگ، ناڕێکی سووڕی مانگانە، لەوانەیە سووڕیمانگانەت نەمێنێت بۆ زیاد لە شەش مانگ، زیاد بوونی کێش، زیپکە، ھێڵنج

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و ووریابە ئەگەر نەخۆشی ژێرپەنجەت ھەبووە یان ھەتە. ئەگەر زیپکەت زۆر لێدێت - لەکاتی دووگیانی دا نابێت بەکاربێت - لەکاتی شیردان دەتوانرێت بخورێت - لەکاتی شۆفێری دا کار لە شۆفێریت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



45 بینین