دەرمانی Nizatidine

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-31-16:30:00 - کۆدی بابەت: 13212
دەرمانی Nizatidine

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Axid

 

ژەمە دەرمان 

حب : ٧٥ mg کبسول : ٣٠٠ mg – ١٥٠ mg شروب : ١٥ mg / ٥ mL بۆ گەورە ١٥٠ملگم بەیانیان و ئێواران یان ٣٠٠ملگم یەک جار شەوانە بۆ ماوەی ٤ ھەفتە. زۆربەی برینی گەدە لەماوەی چوار ھەفتەدا ساڕێژ دەبێت بەڵام ئەگەر چاک نەبوو ئەوا دەتوانرێت ٤ ھەفتەی دی بخورێت. بۆ منداڵ نابێت

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی قرحەی گەدە – قرحەی دوانزدە گرێ – بەکاردێت بۆ دڵە کزێ – کەم کردنەوەی ترشێتی گەدە – چارەسەرکردنی گرژبوونی ماسولکەکانی سک - چارەسەرکردنی نەخۆشی گەرانەوەی ترشی گەدە بۆ سورێنچک.

 

کاریگەری لاوەکی 

گێژبوون – سەرئێشە – قەبزی – سکچوون

 

زانیاری زیاتر

لەکاتی دووگیانی و شیردان دا دەبێت لەژێر چوادێری ووردی دکتۆر دا بخورێت

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



57 بینین