دەرمانی Oxycodone

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-09-02-14:25:00 - کۆدی بابەت: 13244
دەرمانی Oxycodone

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

OxyContin,OxyNorm,Lynlor

 

ژەمە دەرمان 

٥ملگم، ١٠ملگم، ٢٠ملگم، ٤٠ملگم، ٨٠ملگم وەک حەب یان کەپسوول ٥٠ملگم/ملل وەک دەرزی ئەگەر حەب بوو یەک حەب دوو جار لە ڕۆژێک دا (١X٢) واتا ھەر ١٢ کاتژمێرێک دەبێت بخورێت بۆ ژێر ١٨ ساڵ نابێت ئەگەر کەپسوول بوو ئەگەر کەپسوول بوو ئەوا یەک کەپسوول چوار جار لە ڕۆژێک دا واتا ھەر ٦ کەتژمێرێک دەخورێت بۆ ژێر ١٨ ساڵ نابێت

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ ئازارێکی زۆر قورس بۆ نمونە دوای نەشتەرگەری، ئازاری دەمارەکان

 

کاریگەری لاوەکی 

ئارەزوی کەم خواردنی دەکەیت، خەو تێک چوون، خەمۆکی، گێژ بوون، سەرئێشە، قەبز بوون، ھێڵنج، ڕشانەوە، ژانە سک، دەم ووشک بوون، خوران، بێ ھێزی

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە ئاگادەری کەسانی بەتەمەن بن چونکە توشی قەبزیان دەکات دەتوانێت لەم ماوەیەدا ھەموو ڕۆژێک Lactulose بەکار بھێنێت بەھیچ شێوەیەک نابێت لەگەڵ خواردنەوە کحولییەکان دا بخورێت دەبێت بە کەمترین ژەم وە کورترین ماوە بخایەنێت ئەگەر ماوەیەکی درێژ بەکاربھێنرێت ئەوا توشی ھۆگریت دەکات - لە کاتی دووگیانی نابێت بخورێت دکتۆرەکەت دوا بڕیار دەدات - لە کاتی شیردان نابێت بەکار بھێنرێت - لە کاتی شۆفێری کار لە شۆفێریت دەکات ڕۆژێک بەکاری بھێنە کە لەماڵەوەیت وە شۆفێری ناکەیت خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



50 بینین