دەرمانی Nitroglycerin

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-31-16:35:00 - کۆدی بابەت: 13213
دەرمانی Nitroglycerin

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Glytrin,Minitran,Nitrogard,Nitrospan,Angised,Nitrolingual,Rectogesic,Suscard

 

ژەمە دەرمان 

٠.٢٥ملگم، ٠.٣ملگم، ٠.٤ملگم،٠.٥ملگم، ٠.٦ملمگم وەک حەب ٠.٤ملگم/سپڕای وەک سپرای ژێر زمان ٤ملگم/گم وەک کرێم/ملھم ٥ملگم/ملل وەک دەرزی حەب یان سپرای ژێر زمان حەبێک/سپرا لە ژێر زمان دەدرێت/دادەنرێت، ئەگەر بۆ ماوەی ٥ خولەک ئازاری دڵت نەشکا ئەوا دەتوانیت حەبێکیتر/سپرایەکی تر بەکار بھێنیت وە ئەگەر ئێستاش ئازارەکەی دڵت ماوە لە دوای ٥ خولەکی تر ئەوا دەتوانیت ارێکی تریش بەکاری بھێنیت وە ئەگەر لە پاش سێ (٣) حەب/سپرای ئازاری دڵت ھەر ماوە ئەوا دەبێت دەست بەجێ پەیوەندی بکەیت بە فریاگوزاری خێراوە (ئیسعاف فوری) تا بگەنە لات. - بۆ کەسانی بەتەمەن بەھۆی ئەوەی کە دەتوانێت فشاری خوێنت دابەزێنێت بۆیە بۆ کەسانی بەتەمەن دەبێت بە دانیشتنەوە بەکاری بھێنن - مەڵھەم/کرێم نزیکەی ٢.٥ سم کرێم دەخەیتە سەر پەنجەت وە ناو کۆمتی پێ چەور دەکەیت بەیانی وە ئێواران ھەتا ئازارەکە وردە وردە نامێنێت بەڵام نابێت لە دوو مانگ زیاتر بەکار بھێنرێت، بۆ ژێر ١٨ ساڵ نابێت ئەگەر ھۆیەکی کرنگ نەییە لە پشتییەوەی. -

 

نیشانەکانی 

تێبینی/ ماددە سەرەکییە بەکارەکە بریتییە لە Glyceryltrinitrate بەڵام زۆر جار لێرەو لەوێ پاشگری ناوەکە بووە بە پێشگر وە بووە بە Nitroglecerin بەڵام خۆی Glyceryltrinitrateـە . وەک حەب و سپرای ژێر زمان بەکاردێت ئازاری شکستی دڵ، گرژبوونی خوێنبەرەکانی دەماری دڵ بەھۆی کەمی ئۆکسجینەوە - مەڵھەم/کرێم بەکاردێت بۆ ئازاری کۆم (شوێنی ھاتنە دەرەوەی پیسایی) بەھۆی قڵیشاندن/درزبردن یان لەکاتی مایەسیری دا

 

کاریگەری لاوەکی 

سەرئێشە، گێژ بوون، ھێڵنج دان، ھەندێک جار بوورانەوە

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە بەشێوەیەکی خێرا فشاری خوێنت دادەبەزێنێت بۆیە ھەمیشە بە دانیشتنانەوە بەکاری بھێنە ئەگەر سپراکە بەکار دەھێنیت ئەوا لەوکاتەی سپرا لەژێر زمانت دەدەیت ئەوا ھەناسە ھەڵمەکێشە - لە کاتی دووگیانی دەتوانرێت بەکار بھێنرێت بۆ کاتی پێویست - لە کاتی شیردان ھەوڵ بدە شیر بە کۆرپە مەیە ئەگەر ئەو ڕۆژە بەکارت ھێنا - لە کاتی شۆفێری کار لە شۆفێریت دەکات بەھۆی ئەوەی کە لەوانەیە ببورێیتەوە خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی بۆ ماوەی ٣ مانگ دەخوات ئەگەر لە گیرفانت دا دات ناوە وەک حەب ھەوڵ بدە مەیخەرە بەر گەرما یان سەرمای زۆر دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



27 بینین