قەڵەوی تەمەنی مرۆڤ بە نزیکەی سێ ساڵ کەمدەکاتەوە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-17
قەڵەوی تەمەنی مرۆڤ بە نزیکەی سێ ساڵ کەمدەکاتەوە
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی

قە‌ڵە‌وی تە‌مە‌نی مرۆڤ بە‌ نزیكە‌ی سێ ساڵ كە‌م دە‌كاتە‌وە‌ 

توێژینە‌وە‌ نوێكان دە‌ریانخستوە‌ كە‌ تووشبوون بە‌ قە‌ڵە‌وی ھە‌ڕە‌شە‌یە‌كی گە‌ورە‌ لە‌سە‌ر تە‌ندروستی مرۆڤ دروست دە‌كات و كاریگە‌ریە‌كانیشی لە‌ داھاتوودا لە‌سە‌ر مرۆڤ دە‌ردە‌كە‌وێت.
توێژە‌ران و پزیشكانيش ھۆشدارییان داوە‌ لە‌وە‌ی كێشی زیادە‌ تە‌مە‌نی مرۆڤ بە‌ نزیكە‌ی ساڵێك كە‌م دە‌كاتە‌وە‌، لكاتێكدا قە‌ڵە‌وی تە‌مە‌نی مرۆڤ بە‌ نزیكە‌ی سێ ساڵ كە‌مدە‌كاتە‌وە‌، ئە‌وە‌ش بە‌ بە‌راورد بە‌و كە‌سانە‌ی كە‌ كێشێكی مامناوە‌ند و ئاساییان ھە‌یە‌.
وێڕای ئە‌وە‌ش قە‌ڵە‌وی ئە‌گەر‌ە‌كانی توشبوون بە‌ نە‌خۆشییە‌كانی دڵ و جە‌ڵتە‌ی دە‌ماغ و شێرپە‌نجە‌ زیاتر دە‌كات.
بە‌پێی ئامارە‌كانی ڕێكخراوی تە‌ندروستی جیھانیش، لە‌سە‌دا پانزە‌ی ژنان و لە‌سە‌دا یانزە‌ی پیاوان لە‌ جیھاندا ڕوبە‌ڕووی قە‌ڵە‌وی بونە‌تە‌وە‌، ھاوكات یە‌ك ملیار كە‌سی پێگە‌یشتوو لە‌ جیھاندا بە‌ دە‌ست كێشی زیادە‌وە‌ دە‌ناڵێنن و شە‌ش سە‌د ملیۆن كە‌سیش بە‌دە‌ست قە‌ڵە‌ویە‌وە‌ دە‌ناڵێنن كە‌ بە‌ھۆكاری سە‌رە‌كیش بۆ گیان لە‌دە‌ستدانی پێشوە‌خت دادە‌نرێت.


سەرچاوەکان