سوودە گرنگەکانی زوو لە خەو هەڵسان

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-07-21-14:50:00 - کۆدی بابەت: 12477
سوودە گرنگەکانی زوو لە خەو هەڵسان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سوودە جەستەییەکانی زوو لە خەو هەڵسان (بە ئینگلیزی: Benefits of waking up early، بە عەرەبی: فوائد الاستيقاظ باكراً) زوو لە خەو هەڵسان دەرفەتی پشوودان بە مرۆڤەکان دەدات، بەو پێیەی پابەندبوون بە خولێکی جێگیری لە خەو هەڵسانەوە و زوو خەوتن کاریگەری قۆناغە سروشتییەکانی خەوتن زیاد دەکات کە جەستە پێویستی پێیەتی بۆ پشوودان و چاکبوونەوە و نوێبوونەوەی خانەکان، جگە لە ڕۆڵی ئەمە لە باشترکردن و بەرزکردنەوەی ئەرکە تەندروستەکانی مێشک کە پەیوەندییان بە لێکدانەوە ڕێکخستنی شتەکانەوە هەیە لەلایەن مێشکەوە.

زوو هەستانەوە وا لە مرۆڤ دەکات چەندین چالاکیی تەندروست ئەنجامبدات کە چەندین سوودی هەیە، گرنگترینیان وەرزشکردنە لە بەیانیاندا، ئەمەش هەستکردن بە فشار و ماندوێتی بە درێژایی ڕۆژ کەمدەکاتەوە، یارمەتی باشتر خەوتن دەدات لە شەودا، هەروەها هاندەری دەردانی ماددەی ئەندۆرفینە، کە یەکێکە لەو هۆرمۆنانەی کە بەرپرسە لە بەرەوپێشبردنی هەستە ئەرێنییەکان.

زوو هەستان کاتێکی پێویست دەدات بە کەسەکە بۆ ئەوەی نانی بەیانی بخوات، کە گرنگترین ژەمەکانە. وزەی پێویست بە جەستە دەبەخشێت و زیندەپاڵ باشتر دەکات و ئەگەری تووشبوون بە هەندێک نەخۆشی کەمدەکاتەوە. وەک نەخۆشی شەکرە، قەڵەوی و نەخۆشییەکانی دڵ، جگە لە ڕۆڵی کاریگەرانەی لە باشترکردنی باری دەروونی و بەرەوپێشبردنی بیرکردنەوەی ئەرێنی.

سوودە دەروونییەکانی زوو لە خەو هەڵسان

زوو لە خەو هەڵسان ڕیتمەکانی ڕۆژانە ڕێکدەخات، کە بەرپرسە لە کۆنترۆڵکردنی چالاکییەکانی مێشک و لێدانی دڵ و پلەی گەرمی لەش، بەو پێیەی بە پەیڕەوکردنی خولێکی دیاریکراوی کاتی خەوتن و بەئاگابوونەوە ڕێکدەخرێت لە ئەنجامدا دەردانی میلاتۆنین لە شەودا دەپارێزرێت کە یارمەتی خەوتن دەدات، لە کاتێکدا دەردانی میلاتۆنین لە ڕۆژدا بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی بە ئاگا بمێنێتەوە.

سەرپێچی کاتەکانی خەوتن و بەئاگابوونەوە دەبێتە هۆی چەندین کێشە، وەک: هەستکردن بە سەرگێژخواردن، ماندوێتی زۆر، کەمی تەرکیز، هەستی نەرێنی، و لەدەستدانی سەبر، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی تەندروستی دەروونی زیاد دەکات. وەک خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و گۆڕانی باری دەروونی بە تایبەت لە هەرزەکاراندا.

سوودەکانی تری زوو لە خەو هەڵسان

سوودی دیکەش هەن کە داوای زوو لە خەو هەڵسان دەکەن، لەوانە ئەمانەی خوارەوە: 

  • پێدانی دەرفەت بە خەڵک بۆ ڕێکخستنی کارەکانیان بە سوودوەرگرتن لە کات بۆ پلاندانان و دانانی ئامانج و بەڕێوەبردنی ئەو ئەرکانەی کە دەبێ بە ئەنجامی بگەیەنن.
  • زیادکردنی بەرهەمی مرۆڤەکان لە کارەکانیاندا، بەو پێیەی مێشک زۆرترین وریایی و تەرکیزی لە بەیانیاندا هەیە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ بڕیاردان و بیرکردنەوەی باشتر.
  • بەدەستهێنانی پێستێکی تەندروست، وەک چۆن لە خەو هەڵسان بەیانیان یارمەتیدەرە بۆ دڵنیابوون لەوەی پێست کاتێکی گونجاو بەدەست دەهێنێت بۆ نوێکردنەوەی تازەیی و گەنجی خۆی.


سەرچاوەکان



55 بینین