جۆرەکانی دوورینەوە لە پزیشکیدا

له‌لایه‌ن: - محمد ادریس محمد ادریس - به‌روار: 2024-07-30-16:17:00 - کۆدی بابەت: 12653
جۆرەکانی دوورینەوە لە پزیشکیدا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دوورینەوە (بە عەرەبی: خياطة، ئینگلیزی: suturing) بریتییە لە دوورینەوەی شانەکانی لەش کە بەهۆی بەرکەوتنی شتێکی تیژ یاخود ڕووداوێک پێستمان تووشی برین دەبێت، بۆ چاکبوونەوەی ئەو برینە دەبیت کرداری دوورینەوە ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی پێستەکە  زووتر چاک ببێتەوە و شوێنەکەی کەمتر بمێنێتەوە لەسەر جەستەمان.

ئامانجمان  چییە لە دوورینەوە؟

١. بۆ زوو چاک بوونەوەی برین.
٢. بۆ تیکنەچوونی ئەو شوێنەی کە برینەکەی لێیە.
٣. بۆ ئەوەی تووشی هەوکردن نەبیت.
٤. بۆ نەمانی شوێنەواری برین.
٥. بۆ پێکەوە نووسانی  پێستەکە.

جۆری ئەو خێتەی کە دوورینەوەی پێ دەکریت

دوو جۆری  خێتمان هەیە:

١- یەکەم جۆرێکیان پێی دەوترێت  Absorbable واتە ئەم جۆرە خێتانە دوای دوورینەوە دەرناهێنرێت، بەڵکو  خۆی دەبێتەوە بە گۆشت ئەم جۆرەش چەن جۆرێکی  هەیە لەوانە:

  • Gut.
  • Polydioxanone (PDS). 
  • Poliglecaprone (MONOCRYL).
  • Polyglactin (Vicryl). 

٢- جۆری دووەم ئەم جۆرە پێی دەوتریت Non absorbable واتە دوای دوورینەوە دەبێت  دەربهێنرێت و توانای توانەوەیان نییە لە گۆشتدا. ئەمەش  چەند جۆرێکی تایبەتی هەیە لەوانە:

  • Nylon.
  • Polypropylene (Prolene).
  • Silk.
  • Polyester (Ethibond). 

ئەو دەرزییەی کە دوورینەوەی پێدەکریت 

١- نوکی دەرزییەکە خڕە
٢- نوکی سێگۆشەیە
٣- نوکی تیژ
٤- قەوسی ئەو دەرزییەش بە پێی گۆشەکەی  دەگۆڕێت  واتە  هەیە  قەوسیێەکی  زۆرە  هەیە قەوسییەکەی  کەمە.
٥- نوکیکی وەکو لای هەیە واتا پانە.

قەبارەی دەرزییەکە

0,,1,,,2,,,0/1,,0/2,,,0/3,,,0/4,,,0/5,,,0/6,,,0/7، ئەم  جۆرانەی زیاتر بۆ جوانکاری بەکاردێت (0/7,,,,0/8,,,,0/9,,,,0/10)، گۆشەی دەرزییەکە (1/7,,,,3/8,,,,1/2,,,,5/8).

جۆرەکانی دوورینەوە

چەند جۆریکی دوورینەوەمان هەیە واتە بە چەند جۆرێک دەتوانین دوورینەوە ئەنجام بدەین:
یەکەم: دوورینەوەی ئاسایی، واتە تەقەڵ تەقەڵ دەکرێت و دوای هەر تەقەڵێک خێتەکە دەبڕین پاشان تەقەڵێکی تر دەکەین.
دووەم: دوورینەوەی بەردەوام، واتە هەموو برینەکە  بەدەم یەکەوە دەدوورینەوە.
سێیەم: دوورینەوەی ناوەوە، واتە لەم جۆرە برینەکە  ئەگەر قووڵ بوو لە ناوەوە برینەکە دەدوورینەوە  پاشان لە دەرەوەش دەیدوورینەوە.
چوارەم: جۆرێکی دوورینەوە هەیە کە لە ناوەوە  دەدوورێتەوە و خێتەکە دەهێنرێتە دەرەوە، بەڵام بەسەر برینەکەدا ناڕوات ئەم ڕێگایە بۆ دوورینەوەی خێرا بەکاردەهێنرێت.

ئایا دوای چەند ڕۆژ دوورینەوە دەربهینریت؟

سەر                        دوای  ٦ بۆ ٩ ڕۆژ
لووت و نزیکی چاو        دوای ٣ بۆ ٥ ڕۆژ
گوێ و لووت                دوای  ٤ بۆ ٥ رۆژ
دەم و چاو                   دوای ٣ بۆ ٥ رۆژ
سنگ و سک                دوای ٨ بۆ ١٠ رۆژ
پشت                        دوای ١٢ بۆ ١٤ رۆژ
قۆڵ                          دوای ٨ بۆ ١٠ ڕۆژ
سەری پەنجەکان           ١٠ بۆ ١٢ رۆژ
جومگەکان                    ٨ بۆ ١٠ رۆژ
پێ و دەست               دوای ٧ بۆ ٩ رۆژ

چۆن دەرزی گونجاو بەپێی شوێنەکە هەڵبژێرین؟

  • بۆ دەم و چاو و لێو و گوێ و لووت   0/7,,0/6
  • بۆ سک و سنگ ئەندامی زاوزێ   0/5
  • بۆ سە و پێ و پشت و قاچ و قۆڵ    0/4
  • بۆ ئەو شوێنانەی کە زۆر ئەستوورە  0/3,,0/2

پێداویستییەکانی دوورینەوە چین؟

  • ماددەی پاک کەرەوە
  • گۆز
  • جێڵی سڕکەر
  • نۆرمال سەلاین  Hcl
  • دەست کیش
  • مقەست
  • نیدل هۆلدەر (هەڵگری دەرزی)
  • فۆرسێپس (موکێش)
  • خێتی دوورینەوە

چۆنیتی  ئەنجامدانی کرداری دوورینەوە

  • ئامادەکردنی پێداویستییەکان.
  • دەست شۆردن.
  • دەستکیش لەدەست کردن.
  • خۆناساندن بە نەخۆش و ڕوونکردنەوەی کردارەکە.
  • پاک کردنەوەی برینەکە.
  • ئەگەر خوێن بەربوونی هەبوو خوێن بەربوونەکە  دەبێت بووەستێنرێت.
  • جێڵی سرکەر لە برینەکە دەدەیت یان بە دەرزی بەنجی دەکەیت، بەڵام ئەگەر دەم و چاو بوو باش وایە  بەنج بەکار نەهێنن.
  • پاشان بە نیدل هۆلدەرەکە دەرزییەکە دەگرین و بە  فۆرسیپسەکە  لێواری برینەکە بەرز دەکەینەوە و دوورینەوەکە  ئەنجام دەدەین.

لایەنی خراپی دوورینەوە

  • هەوکردن.
  • کردنەوەی دووبارە برینەکە.
  • دروست بوونی گۆشتی زیادە.
  • ڕەش بوونەوە  یان پێوە دیاربوونی شوێنی برینەکە.


سەرچاوەکان



96 بینین