ناوهڕۆك
تەمبەڵی چاوەکان
تەمبەڵی چاو (نامبلیوبی) ناتەواویەکە کەتیایدا توانای بینینی چاوێك لەوەی تر کەم تر دەبێت وە بەچاویلکەش ئەم ناتەواویە پر ناکرێتەوە وە دیارترین نیشانەکانی بریتین لە (خێلی)، تەمبەڵی چاو لەمنداڵاندا بەربڵاوەو دەبێت بەزوترین کات چارەسەر بکرێت تازوتر چارەسەربکرێت زوتر ئومێدی چاك بونەوەی لێ دەکرێت . باشترین ڕێگە بۆ چارەسەر کردنی ئەم نەخۆشیە بەستنی چاوە ساغەکەی منداڵی توشبوو تائەو چاوەی کەتەمبەڵ بووە کاری زیاتر بگرێتە خۆی . ئەگەر منداڵ تەمەنی (١) ساڵە دەبێت سێ ڕۆژ چاوە ساغەکەی و یەك ڕۆژ چاوە تەمبەڵەکەی ببەسترێت. ئەگەر تەمەنی لە (١) بۆ (٣) ساڵدا بوو ئەوا چوار ڕۆژ چاوە ساغەکەی و یەك ڕۆژ چاوە تەمبەڵەکەی دەبەسرێت.
سەرچاوەکان
831 بینین