ناوهڕۆك
بوورانەوە
بوورانەوە بریتییە لە لەدەست دانی کاتی بە ئاگایی بەهۆی نەگەشتنی خوێنی پێویست بۆ مێشک کە زۆربەی کات بەهۆی گیرانی دەمارەکانی خوێنەوە دەبێت، هەروەها کەمی خوێنی پێویست لە ناو دەمارەکاندا لە بەشی سەرەوەی لەش. هەندێ جار بەهۆی خیرابوونی ترپەی دڵ مرۆڤەکە دەبوورێتەوە،
هۆکارەکانی بورانەوە
بریتین لە:
١- وەستان بۆ ماوەیەکی زۆر بەپێوە.
٢- تر و وەحشەتی زۆر.
٣- ئازار.
٤- کۆکەی درێژخایەن.
٥- کۆکەی درێژخایەن.
٧- زەخت کردن لە کاتی چوونە سەر ئاودا.
نیشانەکانی مرۆڤی بوراوە
١- ڕەنگ تێکچوون.
٢- ئارەق کردنەوە.
٣- سەرگێژ خواردن.
٤- هەست کردنی هاژە هاژ لە خوێندا.
٥- بەرچاوە ڕەش بوون.
٦- لەدەست دانی بەئاگایی.
لە کاتی ڕوبەڕووبوونەوەی کەسێک کە توس بووبێت بە بورانەوە ئەم هەنگاوانە بەکاربهێنن
١- لەسەر زەوی تەخت ڕای بکێشن.
٢- قاچەکانی بەرز بکەنەوە.
٣- جلەکانی بەری شل بکەنەوە و ڕەهای بکەن.
سەرچاوەکان
3795 بینین