لەم کاتانەدا پیاسە بکەن
باشترین کاتەکانی پیاسە کردن دوای ژەمەکانی خواردنە، بەتایبەت ئێواران کاتێک ژەمی ئێواران دەخۆن، لەیادی مەکەن کە ئەو خۆراکانەی خواردوتانە و لەدوای ئێواران کە پشووتان داوە و جوڵەتان کەم بووە، زیانی زۆرتان پێدەگەیەنێت، بۆیە شارەزایان ڕێنمایمان دەکەن کە دوای هەر ژەمێکی ئێوارە ۱٥ خولەک پیاسە بکەین.
پزیشکان ڕوونی دەکەنەوە کە دوای خوانی ئێوارە ۱٥ خولەک پیاسە بکەن، ئەوا دوور دەبن لە تووشبوون بە هەر نەخۆشییەکی کۆئەندامی هەرس و ئەو خۆراکەی خواردووشتانە هیچ زیانی بۆ تەندروستیتان نابێ، بەپێچەوانەوە ئەگەر پیاسەی لەسەر بکەن سوودبەخش و بەهێزکەر دەبێت.