ناوهڕۆك
مەبەست لە قەبزیی چییە؟
مەبەست لە قەبزی حاڵەتی کارنەکردنی زگی کەسێکە کە کەمتر لە سێ جار لە هەفتەیەکدا بۆ ئاودەست بچێت. لەم حاڵەتەدا پیسایی ڕەقە و حەرەکەتی ڕیخۆڵەکان کەم و نائاساییە. حەرەکەتی ڕیخۆڵەکان لە حاڵەتی ئاساییدا لە ٣ جار لە ڕۆژ تا ٣ جار لە هەفتەدایە.
هۆکارەکانی قەبزی کامانەن؟
- ڕژێمی خواردن (نەخواردنی سەوزە، میوە، ئاو و تراوی پێویست لە ڕژێمی نان خواردنی ڕۆژانەدا)
- دەرمانگەلێک وەک ئێش بڕەکان، ئەنی دێپڕێسیۆنەکان (بۆ دەرمانی خەم و پەژارە)، باریۆم، بیسمووت و هتد...
- سکپڕی
- کەم کاریی لووی تیرۆئید
- تەنگ بوون و بەسترانی ڕیخۆڵە، وەک ئاکامی شێرپەنجەکانی ڕیخۆڵە، هەو و زامی ڕیخۆڵە و هتد...
- نەخۆشیی شەکرە
- نەخۆشی پارکینسۆن
- سەکتەی مێشک
دکتۆر بۆ دیاری کردنی ئەم حاڵەتە چی دەکات؟
بۆ دیاری کردنی ئەم حاڵەتە، دکتۆر دوای تێڕوانینی جەستە، خوێنی نەخۆش دەنێرێت بۆ تاقیگە (بۆ ئاگاداربوون لە ڕادەی هۆڕمۆنی TSH، و شەکری خوێن) و لە سۆنۆگرافی (بۆ دیتنەوەی دیڤێرتیکولەکان)، کۆلۆسکپیی (بۆ ئاگاداریی لە بەستران، تەنگیی یان هەو و زامی ڕیخۆڵە) و وێنەگرتن لە زگ کەڵک وەردەگیرێت.
قەبزی چۆن چارەسەر دەکرێت؟
بۆ چارەسەر کردنی قەبزی دەبێ هۆی پێکهێنەر دەرمان بکرێت. بۆ خواردن دەبێ لە سەوزە و میوەی زۆر، خواردنەوەی ئاو تا ٨ پەرداخ لە ڕۆژدا و وەرزشی بەردەوام کەڵک وەربگیرێت.
سەرچاوەکان
1683 بینین