هەندێک خۆراکی بەسوود بۆ وزە بەخشین

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-29
هەندێک خۆراکی بەسوود بۆ وزە بەخشین
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی

هەندێک زانیاری دەربارەی خۆراکی وزە بەخش

بۆ وزەی گشتی لەش ڕۆژی (٤) فنجان ئارەقی خارخاسک واتە وشتر خۆرکە بخۆرەوە، وە تێکەڵەی (٧٠)گرام گوڵی زمانە گا و (٥٠)گرام گوڵی مەزرنجوش و (٥٠)گرام بەیبوون و (٥٠)گرام گوڵی ئۆستۆ خودس و (٣٠٠)گرام عەناب و (١٠٠)گرام پۆدری ڕەگی مێکوک، هەموویان تێکەڵ بکە و هەموو ڕۆژێک مشتێک لەو تێکەڵەیە لەناو قۆریەکی پڕ ئاو بیکوڵێنە و بۆ ماوەین (٥)خولەک دوای ئەوە بۆ ماوەی (٤٥)خولەک دایبنێن تا سارد دەبێتەوە دوای ئەوە بیپاڵێوە و لە سەڵاجەدا هەڵیبگرە و دوای (٢٤) کاتژمێر ڕۆژی (٣)جار پیاڵەیەک بخۆرەوە.

ئەم خواردنانەش بەسوودن: (هەنگوین - خورما - هەنجیر - ترێ - هێلکە - گۆشت -  گوڵی کەلەرم -  پیاز - شاپنگ - قۆخ - سنەوبەر - کەرەوز - کاهوو - گەزگەزکە - کەلەرم - پەتاتە - گەنم و زەیتەکەی - گیا بەند - گوڵ مریەم - گوێز - گازۆ - کەرە - پەنیر -فستەق - ماش - نۆک - لۆبیا - قەیتەران - مەندێ).


سەرچاوەکان