ناوهڕۆك
میوەی گێلاس
لە تیرەی هەڵوژەیە ڕەنگی سوورێکی جگەریە و تامی خۆشە لە هەڵوژە بچووکترە و لە ئاڵوباڵو گەورەترە، میوەیەکی هاوینەیە و لە کوردستان بەرهەمێکی زۆر باشی هەیە، تام و بۆنێکی زۆرخۆشی هەیە، هەروەها سوودی زۆری هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ.
سوودەکانی گێلاس
- خڵتە زیادەکانی لەش لادەبات و بزوێنەری ئارەزووی سێکسییە.
- بۆ وشکی قوڕگ و سەفرا باشە و ڕەنگی ڕووخسار جوان دەکات.
- تیماری برینی ناوەوە دەکات و بۆ کۆکە بەسوودە.
- کوڵاندنی گەڵا و پەلکی جوانی گێلاس و ئاوەکەی بیخۆیتەوە بۆ بەردی گورچیلە و میزەڕۆ باشە خۆ ئەگەر بە ئەندازەی ئەویش دەنکە گەنمەشامی لەگەڵ بکوڵێت بەهێزتر دەبێت و ڕۆژی (٣) فنجان تا (٤) فنجان بخورێتەوە تا هەفتەیەک.
تێبینی: ئەگەر لە دوای نان خواردن بخورێت گەرمی پێ دروست دەبێت لە گەدەدا.
سەرچاوەکان
1044 بینین