ناوه‌ڕۆك
شەش ڕێگا بۆ هێشتنەوەی تەندروستی جومگەکان
جومگه‌كان بریتین له به‌یه‌كگه‌یشتنی دوو ئێسك یان زیاتر، كه پارێزگاری لێكردنیان و به‌هێزكردنیان كارێكی گرنگه، چونكه هه‌ر داخورانێك له جومگه‌كاندا ئازارێكی زۆر دروستده‌كات و هه‌میشه‌ییش ده‌بێت.
بۆ پاراستن و ته‌ندروستی جومگه‌كان دکتۆر هه‌ڤین كه‌مال شاه محه‌مه‌د پسپۆڕی ئازار و جومگه‌كان چەند ڕێگایەکی ئاشکراکردووە بۆ پارێزگاریکردن لێیان، کە بریتین لە:
- جوڵەی بەردەوام: ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه هه‌میشه وه‌رزش بكه‌یت، به‌ڵكوو ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه به‌رده‌وام به به‌جوڵه‌كردنی هه‌موو ماسولكه و جومگه‌كان، هه‌رگیز به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ مه‌مێنه‌ره‌وه، بۆ نموونه وه‌ستان به پێوه‌ی زۆر یاخود دانیشتنی زۆر، پێویسته هه‌ركاتێك هه‌ستت به ناڕه‌حه‌تی كرد ده‌ستبكه‌یت به جوڵه، مانه‌وه به چالاكی یاریده‌ده‌ری جوڵانه‌وه‌ی شله‌ی ساینۆڤیه‌ڵ ده‌دات له‌ناو جومگه‌كاندا، كه ناهێڵێت ئێسكه‌كان به‌ریه‌ك بكه‌ون و یارمه‌تی پته‌وبوونی جومگه و ماسولكه‌كان ده‌دات، بۆیه ڕۆشتن بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك ڕۆژانه یه‌كێكه له باشترین وه‌رزشه‌كان.
- خواردنەوەی ئاوی زۆر: له‌به‌رئه‌وه‌ی كركراگه‌كان به شله‌ی ساینۆڤیه‌ڵ یاخود لینجی داپۆشراون و له‌ڕاستیدا ٦٠%ـی كركراگه‌كان له ئاو پێكهاتوون، له‌به‌رئه‌وه گرنگه كه به به‌رده‌وامی نه‌هێڵین جەستەمان وشكبێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌م ئاو بخورێته‌وه دروستبوونی شله‌ی ساینۆڤیه‌ڵ كه‌مده‌بێته‌وه و ڕێژه‌ی داخوران و به‌ریه‌ككه‌وتن و ئازاری جومگه‌كان زیادئه‌كات، ئاو خواردنه‌وه زۆر گرنگه به‌تایبه‌تی بۆ ئەوانەی نه‌خۆشی ڕۆماتیزم یاخود ده‌رده‌شاهانه (دا‌ء الملوك) یان داخورانی جومگه‌كانیان هه‌یه.
- ماسولكه بنیاتبنێ: له‌به‌رئه‌وه‌ی ماسولكه‌كان ئه‌ركی سه‌ر جومگه‌كان كه‌مده‌كه‌نه‌وه، هه‌تا به‌هێزتربن پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر جومگه‌كان كه‌مده‌كه‌نه‌وه، كێشی جەستە زیاتر سووك ده‌كه‌ن له‌سه‌ر جومگه‌كان، بۆیه پێویسته ھه‌وڵ بده‌یت ماسولكه‌كانی ده‌وری جومگه گرنگه‌كانی جەستە به‌هێزبكه‌یت وه‌كوو جومگه‌ی ئەژنۆ، جومگه‌ی حه‌وز، كه زۆربه‌ی كێشی جەستە هه‌ڵده‌گرن، هه‌روه‌ها ئه‌و ماسولكانه‌ی له ناوه‌ڕاستی پشت و سكدا هه‌ن به‌هێزكردنیان گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ نه‌هێشتنی ئازاری پشت.
- پۆستچه‌ر (شێوازی وه‌ستان و هه‌ڵسوكه‌وتمان): به‌كارهێنانی شێوازی ته‌ندروست له‌كاتی وه‌ستان، دانیشتن، شت هه‌ڵگرتن، خۆدانه‌واندنه‌وه، ئه‌مانه هه‌مووی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار و پاراستنی ماسولكه و جومگه‌كان هەیە.
- خواردن: گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی جومگه‌كانمان، هه‌ندێك خۆراك یارمه‌تی ته‌ندروستی جومگه‌كان ده‌دات، به‌پێچه‌وانه هه‌ندێك زیان به جومگه ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و خۆراكانه‌ی هه‌وكردن زیاد ئه‌كه‌ن له جەستەدا وه‌كو شه‌كری دروستكراو، هه‌ندێك شیره‌مه‌نی دروستكراو، ئه‌و خواردنانه‌ی مادده‌ی پارێزه‌ریان (مواد حافضه)ـیان تێدایه وه‌كوو خۆراكی قوت‌و، سه‌وسج، گۆشتی سوور، ئاردی سپی، مه‌عكه‌رۆنی ئازاری جومگه زیاد ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و خۆراكانه‌ی كه دژه هه‌وكردنن وه‌كوو میوه و مزره‌مه‌نییه‌كان، دانه‌وێڵه ته‌واوه‌كان و به‌هاراته‌كان ئازاری جومگه كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
- كه‌مكردنه‌وه‌ی پەستان و گرژی باری ده‌روونی: کاتێک باری ده‌روونی تێكده‌چێت و گرژده‌بێت، هه‌موو جەستە تووشی هه‌وكردن دەبێت، كه هه‌ندێكجار واده‌كات له جومگه‌كان كه هه‌وكه‌ن و بئاوسێن، هه‌روه‌ها پەستانی دەروونی ده‌بێته هۆی ڕژانی هۆرمۆنی كۆرتیزۆڵ له جەستە، كه ئه‌میش ڕێژه‌ی دروستكردنی كۆلاجینی پێویست بۆ جومگه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆی زوو داخورانی جومگه‌كان، هه‌روه‌ها گرژی باری ده‌روونی كاریگه‌ری له‌سه‌ر لاوازبوونی ماسولكه‌كان هەیە.
سەرچاوەکان
226 بینین