ناوهڕۆك
ناساندن
ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە دووگیانی (بە عەرەبی: وسائل منع الحمل، بە ئینگلیزی: Contraceptive)، کاتێک هاوسەرگیری دەکەیت و ناتەوێت کە منداڵت ببێت، دەبێت یەکێک لە ڕێگاکان بەکاربهێنیت بۆ ڕێگریکردن لە دووگیانی، چەندان ڕێگای جیاواز هەیە بۆ ڕێگریکردن.
گرنگترین ڕێگا باوەکان
- رێگریکردنی سروشتی، سەلامەتترین جۆری ڕێگای ڕێگریکردنە لە دووگیانی. کە نەهێڵدرێت تۆوی نێرینە بچێتە ناو ئەندامی زاوزێی ئافرەت.
- بەکارهێنانی کۆندۆم لەلایەن پیاوەوە، رێگری لە دووگیانی دەکات و لە نەخۆشیە سێکسییە گوازراواوەکان ئەتپارێزێت.
- بەکارهێنانی حەبی ڕێگریکردن لە دووگیانی. بەپێی حاڵەتەکە لەلایان دکتۆری پسپۆر بۆ خانمەکە ئەنوسرێت، لەهەمان کاتدا ڕۆژانە دەخورێت، بۆ چەند مەبەستێکی تریش بەکاردێت نموونەی رێکخستنەوەی سووڕی مانگانە و زیپکە. نموونەی جۆرە ناودارەکان: yasamin، Zahra. بەکارهێنانیان بۆ ماوەیەکی زۆر کاریگەری خراپ لەسەر ئافرەتەکە جێدێڵت.
- بەکارهێنانی ئامێری IUD لەلایەن دکتۆری پسپۆرەوە copper یاخود دەرمانی تر ئەکرێتە ناو ڕەحمی ئافرەت و ڕێگری لەدروست بوونی منداڵ ئەکات بەرێژەی 99.8%.
- بەکارهێنانی دەرزی مەنعی سێ مانگی medroxyprogestrone 150mg.
- Implant ئامێرێکە دەخرێتە ژێر پێست هۆرمۆنی تێدایە و بۆ ماوەی سێ ساڵە.
- Contraceptive ringe ئامێرێکی پلاستیکیە هۆرمۆنی تێدایە دەخرێتە ڕەحمەوە بۆ ماوەی سێ هەفتە ئیش ئەکات.
- نەشتەرکاری ڕەحم وەرگێران یان دەرهێنانی ڕەحم.
- نەشتەرکاری بڕینی بۆڕی تۆوی پیاو.
- بەکارهێنانی شاف لە ڕەحم نزیکی نیوکاتژمێر پێش جووت بوون، بۆ نموونەجۆری نوکسینول.
سەرچاوەکان
177 بینین