دەرمانی Amitriptyline

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-08-14:45:00 - کۆدی بابەت: 12397
دەرمانی Amitriptyline

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Tryptizol,Saroten,Larozyl

 

ژەمە دەرمان 

١٠ملگم، ٢٥ملگم، ٥٠ملگم وەک حەب ١٠ملگم/ملل وەک دەرزی بەکەمترین ژەم دەستپێدەکرێت (بەپێی نەخۆش جیاوازە) سێ جار یان ٤ جار لە ڕۆژێک داتا ئەوپەڕی ١٥٠ملگم بۆ کەسانی بەتەمەن ١٠ملگم سێ جار لە ڕۆژێک دا نابێت دەستبەرداری ئەم دەرمانەببیت تا ماوەی ٤ ھەفتە چونکە پاش ٤ ھەفتە دەتوانیت باشی یان خراپی ھەڵبسەنگێنیت. لەپاش باش بوون ٣ تا ٦ مانگیتر دەبێت بەردەوامبیت.

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ خەمۆکی (درێژخایەن و سەخت) ھەروەھا بەکاردەھێنرێت بۆ ئازاری دەمار

 

کاریگەری لاوەکی 

سەریەشە، ھیلاکی، زۆربوونی ئارەزوی خواردن، ئارەق کردنەوە، دەم ووشکبوون، دەست لەرزین، لێدانی دڵ زیاد بوون

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە ئەگەر فێت لەگەڵدایە، ئەگەر بەنارەحەت میزدەکەیت، ئەگەر ڕژێنەری دەرەقیت (غووددە) زۆر دەڕژێنێت - لە کاتی دووگیانی دکتۆری تایبەت دووابڕیارت پێدەڵێت - لە کاتی شیردان ڕێژەیەکی کەم دەگات بە کۆرپە لە ڕێگای شیرەوە، بەڵام کاریگەری نابێت ئەگەر ئەوپەڕی ژەم بەکار نەھێنیت. - لەکاتی شۆفێری کار لەشۆفێریت دەکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ نابێت لە جێگایەکی گەرم تر لە ٢٥ دەرەجە دابنرێت فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



103 بینین