دەرمانی Amoxicillin

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-08-14:52:00 - کۆدی بابەت: 12399
دەرمانی Amoxicillin

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Amoxil,Trimox,Glomox,Neomox,Imacillin

 

ژەمە دەرمان 

 ١٢٥ملگم، ٢٠٠ملگم، ٢٥٠ملگم،٤٠٠ملگم، ٥٠٠ملگم، ١٠٠٠ملگم وەک حەب ٢٥٠ملگم، ٥٠٠ملگم وەک کەپسوول ٥٠ملگم/ملل،١٠٠ملگم/ملل وەک شرووب ٢٥٠ملگم/ملل،٥٠٠ملگم/ملل، ١٠٠٠ملگم/ملل وەک دەرزی دەبێ تەمەن و کێش و توانای گورچیلەی کەسەکە ھەڵبسەنگێنرێت ئینجا ژەمە دەرمانی بۆ بنوسرێت. دەبێت بەردەوام بیت لەسەر خواردنی تا باش دەبیت وەپاشان ٢ ڕۆژی تریش بخورێت. بۆ گەورە و سەرو ١٢ ساڵ لەنێوان ٧٥٠ ملگم تا ٣ گم لە ڕۆژێک دا کە دابەش کرابێت بەسەر دوو بۆ سێ جاردا ماوەی خواردنی ژەمەدەرمانەکە ھەوکردنی سی ماوەکەی ١٤ تا ٢١ ڕۆژە ھەوکردنی گەدە وە دوانزە گرێ ٧ بۆ ١٤ ڕۆژە ھەوکردنی بەشەکانی تر یەک ھەفتەیە بۆ منداڵی ژێر ٤٠ کگم ٤٠ بۆ ٩٠ ملگم بۆ ھەر کیلۆیەک لە ڕۆژێکدا کە دەبێت دابەش بکرێت بەسەر دوو بۆ سێ جاردا لە ڕۆژێکدا

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت لەکاتی ھەوکردنی گوێ، لووت، قوڕگ، لەوزەتێن، گوێی ناوەڕاست، ئەڵووەکان، میز و ڕیرەوەکانی، دوانزە گرێ، پێست، گرانەتا، ددان، سیلان، پەردەکانی مێشک، ئەنفلۆنزا، سی یەکان، گەدە. ھەروەھا بەکاردێن بۆ لەناو بردنی بەکتریای (Helicobacter pylori) کەدەبێتە ھۆی برینی گەدە و دوانزە گرێ بۆ زانیاری زیاتر لەسەری Clarithromycin بخوێنەرەوە

 

کاریگەری لاوەکی 

سکچوون، پەڵەی پێست، حەساسیەت، ڕشانەوە، لیر

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە ئەگەر: گورچیلەت باش نییە فێت لەگەڵدایا شەکرەتە لە کاتی دووگیانی دەتوانرێت بخورێت لە کاتی شیردان ھەتا ئێستا ڕاپۆرت لەسەر کاریگەری خراپی نەھاتووە بۆ کۆرپە لە کاتی شۆفێری کار لە شۆفێریت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



76 بینین