دەرمانی Ampicillin/cloxacillin

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-08-15:08:00 - کۆدی بابەت: 12403
دەرمانی Ampicillin/cloxacillin

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Ampiclox

 

ژەمە دەرمان 

کبسول : ٢٥٠ ملگ  ٢٥٠ ملگ دەرزی : ٢٥٠ ملگ مل + ٢٥٠ ملگ  مل شروب : ١٢٥ ملگ + ١٢٥ ملگ  ٥ مل دەبێت رۆژی ٦ سەعات جارێ یەک کبسول وەربگیرێت , نیو سەعات دوای نان

 

نیشانەکانی 

گروپ : Pencillins , Antibiotics بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ھەوکردنی کۆئەندامی ھەناسە وەکو لووت و قورگ و ئالووەکان و سورێنچک و سوێیەکان و ھەوکردنی سی یەکان , ھەوکردنی ئێسک و شانەکانی پێست , ھەوکردنی کۆئەندامی میزومیزەرۆ وەکو میزڵدان و بۆری میز , بەکاردێت لە دوای نەشتەرگەری بۆ نەھێشتنی دروست بوونی هەوکردن , ھەوکردنی گورچیلە و زراو , ھەوکردنی ددان و کیسی ددان , ھەوکردنی کۆئەندامی ھەرس , چارەسەرکردنی ھەوکردنی برین بە ھۆی بەکتریاکانی -G , +G .

 

کاریگەری لاوەکی 

ناتەواوی پێست , خرۆشتن , لیرک , رشانەوە و ھێلنج , ناتەواوی جگەر , ئازاری سک , ئازاری شوێنی دەرزییەکە

 

زانیاری زیاتر

ووریابە : ھیچ داتایەک لەبەردەستدانیە کە بلێ کاریگەری ھەیە لەسەر ئافرەتی سکپر , بەلام باشترە لە ژێر چاودَیری دکتۆری پسپۆر بێت . بەلام ئەتوانرێت بەکاربێت بۆ دایکی شیردەر , کاریگەری نیە لەسەر مندالەکە نابێت بەکاربێت لە کاتی بوونی ھەستیاری بەم دەرمانە , چونکە زۆربەی کەس ھەستیاری ھەیە بە گروپی پەنسللین بۆیە ئەبێت بە ووریایی بەکاربێت . نابێت بەکاربێت لەگەڵ ئەم دەرمانانەی خوارەوە : Aminoglycosides Allopurinol Heparin Oral contraceptives Warfarin tetracyclines

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



52 بینین