دەرمانی Atropine sulfate

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-09-11:35:00 - کۆدی بابەت: 12425
دەرمانی Atropine sulfate

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Atropene,atropair,atropisol

ژەمە دەرمان 

حەب : ٠.٤ ملگ دەرزی : ٠.٠٥ملگ مل , ٠.١ ملگ  مل , ٠.٤ ملگ  مل , ١ ملگ  مل قترە و مرھم : ١ % , ٠.٥ % دەگۆرێت بە گوێرەی حالەتی نەخۆشیەکە , ئەوە دکتۆرەکە دیاری ئەکات بۆ نمونە بۆ حالەتی Uveitis یەک درۆپ ٤ جار لە رۆژێکدا بۆ Mydriatic یەک درۆپ نیو بۆ یەک سەعات پێش ئەو کاتەی کە مەبەستە

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ گەورەکردنی بیلبیلەی چاو لە خانماندا لە کاتی ئاھەنگەکان , بەکاردێت لە پێش نەشتەرگەری بۆ کەم کردنەوەی دەردراوەکان وەکو مرمێسک و ئارەق و لیکە رژێنەکان, لە کاتی حالەتی فریاکەوتن بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی کەم بوونەوەی لێدانی دڵ یان وەستانی دڵ , بەکاردێت بۆ خێلی چاو, بەکاردێت بۆ نەھێشتنی گرژبوونی بۆری ھەوا و رەبۆ و نەھێشتنی تەنگەنەفەسی, زیادکردنی جوڵەی ریخۆلەکان , ئەتوانرێت بۆ ئازاری سک بەکاربێت, ھەروەھا بەکاردێت دژی چەکی کیمیاوی یان گازە کان کە دەبنە ھۆی ئیفلیجی کۆئەندامی ھەناسە, ھەوکردنی یوڤیای چاو, بۆ چارەسەرکردنی گرژبوونی کۆئەندامی ھەرس وەکو گەدە و ریخۆلەکان, بەکاردێت دژی ژەھراوی بوون بە ئۆرگانۆ فۆسفەیتەکان, ئەتوانرێت وەکو سرکەرێک بەکاربێت لە پێش نەشتەرگەری وەکو یارمەتی دەرێک, بەکاردێت لەکاتی وێنەی تیشکی ریخۆلەکان, بۆ ناتەواوی بینی رەنگەکان, ھەروەھا بۆ برینی گەدە, بۆ ئازاری بۆری میز, ئەتوانرێت بەکاربێت بۆ نەخۆشی میزە چوورکێ .

 

کاریگەری لاوەکی 

کەمکردنەوەی دەردراوەکانی لەش , گەورکردنەوەی بیلبیلەی چاو , ناتەواوی بینین , قەبزی , ووشکی دەم , زیادکردنی لێدانی دڵ

 

زانیاری زیاتر

ووریابە : کاریگەری ھەیە لەسەر ئافرەتی سکپر بۆیە ئەبێت لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆر وەربکیرێت . بەلام بۆ دایکی شیردەر ھیچ داتایەک نیە کە بلێ کاریگەری ھەیە لەسەر مندالەکە بەلام ئەمیش ئەبێت لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆر وەربکیرێت . نابێت وەربگیرێت لە کاتی بوونی ھەستیاری بەم دەرمانە . بوونی نەخۆشی گلوکۆما کە دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی فشاری چاو بوونی کێشە لە ریخۆلەکان وەکو گیرانی ریخۆلەکان بوونی نەخۆشی جگەر بوونی نەخۆشی MG بوونی نەخۆشی گورچیلەکان بوونی خێرالێدانی دڵ بوونی خوێن بەربوون نابێت بەکاربێت لەگەڵ ئەم دەرمانانەی خوارەوە : Antacids Antidiarrheals Amantadine Meperidine Muscle relaxants Phenothiazines Tricyclic antidepressants Disopyramide Procainamide Quinidine Meclizine Buclizine Antimyasthenics Cyclopropane Haloperidol Ketoconazole Metoclopramide Opioid analgesics Potassium chloride

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



76 بینین