چەند زانیارییەک دەربارەی چەوری جگەر

له‌لایه‌ن: - محمد ادریس محمد ادریس - به‌روار: 2024-07-17-15:13:00 - کۆدی بابەت: 12451
چەند زانیارییەک دەربارەی چەوری جگەر

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نەخۆشی چەوری جگەر (بە عەرەبی: مرض الكبد الدهني، بە ئینگلیزی: fatty liver diseaseچەوری جگەر بریتییە لەنیشتنی چەوری لەناو شانەکانی جگەر و لاوازبوون و پووکانەوەی جگەرە خانەکانی بەدوادادێت. لەوانەیە نەخۆشەکە هیچ ئازار و نیشانەی نەبێت، ئەو نەخۆشییە لەناو کۆمەڵگای ئێمە باوە و لەزیادبوونیشە.

ئەم نەخۆشییە زیاتر لەو کەسانە ڕوودەدات کە ئەم حاڵەتە نەخۆشیانەیان هەیه

  • شەکرە
  • قەڵەوی
  • بەرزە پەستانی خوێن
  • بەرزی ڕێژەی چەوری سیانی (چەوری پێست)
  • نزمی ڕێژەی چەورییە باشەکەی خوێن (HDL)

چۆن دەستنیشان دەکرێت؟

چەوری جگەر لە ڕێگای سۆنەر یان ڕەنینی موگناتیسی جگەر دەست نیشاندەکرێت. ئەگەر چارەسەرنەکرێ دوای چەند ساڵێک ئاڵۆزکاری دروست دەکات.

ئەو ئاڵۆزیانەی کە بەهۆی چەوری جگەرەوە دروست دەبێت

  • هەوکردنی جگەر 
  • بەڕیشاڵ بوونی جگەر و پووکانەوەی
  • بەدەگمەنیش شێرپەنجەی جگەر دروست دەبێت

چارەسەر

دیارە کە تەنها چارەسەری ئەم حاڵەتە کێش دابەزاندنە، هەروەها وەرزش کردن و ڕیجیمی تەندرووست و خواردنی ڕێک لەگەڵ دوورکەوتنەوە لە کحول و جگەرە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە پشتگیریکردن لە ئاڵۆزییەکانی.


سەرچاوەکان



76 بینین