دەرمانی Butylbromide

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-25-23:15:00 - کۆدی بابەت: 12662
دەرمانی Butylbromide

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Buscopan

 

ژەمە دەرمان 

١٠ملگم وەک کەپسوول ٢٠ملگم/ملل وەک دەرزی بۆ گەورە دوو حەب ٤ جار لە ڕۆژێک دا. بۆ (IBS) یەک حەب ٣ جار لە ڕۆژێک دا. دەشتوانرێت زیاد بکرێت بۆ دوو حەب ٤ جار لە ڕۆژێک دا. بۆ منداڵ ٦ بۆ ١٢ ساڵ یەک حەب ٣ جار لە ڕۆژێک دا. - تێبینی/ نابێت لە خۆوە بخورێت یان بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ تاوەکو لێت تێکنەچێت ئەگەر نەخۆشییەکی تر لە سکت دا سەری ھەڵدا ھەر وابزانیت ھەمان کێشەیە. بۆیە دەبێت جار جار پشکنینت بۆ بکرێتەوە.

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی گرژبوونی ڕیخۆڵەکان و میز و میزەڕۆ، ھەروەھا بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشی Irritable Bowel Syndrome. (IBS)

 

کاریگەری لاوەکی 

دەم ووشک بوون، لێدانی خێرای دڵ، لیر یان خورانی پێست، گێژبوون

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و ووریابە ئەگەر گەرمای لەشت بەرزبووەوە ئەگەر ئازارەکەت چاک نەبوو ئەگەر ھێڵنجت دا وە ڕشانەوەت ھەبوو ئەگەر زۆر قەبزیت - لەکاتی شیردان لەبەرکەمی زانیاری لەسەر نابێت بەکاربھێنرێت. - لەکاتی دووگیانی دا لەبەرکەمی زانیاری لەسەر نابێت بەکاربھێنرێت - لەکاتی شۆفێری دا ئەگەر ھەستت کرد گێژیت نابێت شۆفێری بکەیت خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



61 بینین