ناوهڕۆك
ناوەکانی تر
Sinemet
ژەمە دەرمان
حەب : ٢٥ ملگ ٢٥٠ ملگ , ٢٥ ملگ ١٠٠ ملگ , ١٠ ملگ ١٠٠ ملگ دەبێت ١ حەب وەربگیرێت بۆ ٢ یان ٣ جار لە رۆژێکدا , بەلام ئەوش بەپێی حالەتەکە دەگۆرێت
نیشانەکانی
گروپ : Dopaminergic agonist , Antiparkinsonian agents بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی پارکینسۆن , لەرزینی ئەندامەکانی لەش و جوڵەی خۆنەویستی لەش و جولەی ناتەواوی دەم و شەویلگەکان , دەبێتە ھۆی زیادکردنی دۆپامین لە CNS
کاریگەری لاوەکی
لێل بینین , قەبزی , ھەلەشی , کەمکردنەوەی شھی , گێژبوون , خەوالووی , سەرئێشە , ووشکی دەم , گەورەکردنی بیلبیلەی چاو , دابەزینی فشاری خوێن , خێرالێدانی دڵ , گران جولاندنی دەم و شەویلگە , دڵەراوکێ , وەرینی مووی سەر , ئارەق کردن , ھێلنج و رشانەوە
زانیاری زیاتر
ووریابە : نابێت ئەم دەرمانە وەربگیرێت لە کاتی ماوەی سکپری , دەبێتە ھۆی ژەھراوی بوونی کۆرپەلە بەلام ھیچ داتایەک نیە بلێ کاریگەری ھەیە لەسەر دایکی شبردەر بۆ کۆرپەلە نابێت وەربگیرێت لە کاتی بوونی ھەستیاری بەم دەرمانە نابێت وەربگیرێت لەکاتی بوونی ئەم نەخۆشیانە : بوونی نەخۆشی گلوکۆما بوونی نەخۆشی رەبۆ بوونی نەخۆشی خەمۆکی بوونی برینی گەدە و ریخۆلەکان ناتەواوی فرمانی جگەر بوونی نەخۆشی میلانین بوونی نەخۆشی دەروونی بوونی نەخۆشی Stroke , MI نابێت وەربگیرێت لەگەل ئەم دەرمانانەی خوارەوە : Metoclopramide Domperidone Furazolidone Iproniazid Isocarboxazid Pargyline Phenelzine Procarbazine Toloxatone Bupropion INH
تێبینی
تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!