دەرمانی Chloramphenicol

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-26-15:03:00 - کۆدی بابەت: 12700
دەرمانی Chloramphenicol

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Cholomycetin

 

ژەمە دەرمان 

کبسول : ٢٥٠ ملگ دەرزی : ١ گرام  مل قگرە : ٣ ملگ , ٥ ملگ مرھم : ١ گرام , ٠.٥ گرام دەبێت رۆژانە ٤ جار وەربگیریت لە رێگەی دەرزی بە IV , بەلام بە پێی حالەتەکان دەگۆرێت

 

نیشانەکانی 

گروپ : Antibacterial , Bacteriostatic بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ھەوکردنی برینی لەش بە ھۆی بەکتریاکانەوە ,نەخۆشی ھەوکردنی پەردەکانی مێشک , چارەسەرکردنی نەخۆشی حمی مالتا , بلاوبونەوەی نەخۆشی تاعون بە ھۆی بەکتریاکان , بەکاردێت بۆ نەخۆشی گرانەتا , ھەوکردنی پێست و شانەکانی لەش , ھەوکردنی چاو و پێلوی چاو , ھەوکردنی کۆئەندامی میزومیزەرۆ , نەخۆشی تۆلاریمیا کە دەگوێزرێتەوە بەھۆی بەرکەوتنی ئاژەلی پیس , نەخۆشی تایفەس کە دەگوێزرێتەوە بەھۆی پیسایی وە , ھەوکردنی انفلۆنزای ھیمۆفیلەس , ھەوکردنی سی یەکان , دەتوانرێت بەکاربێت بۆ سوتاوی بۆ نەھێشتنی هەوکردن

 

کاریگەری لاوەکی 

سکچوون , ماندووی , سەرئێشە , رشانەوە و ھێلنج , خەمۆکی , لیرک , ووشکی دەم , کەم خوێنی

 

زانیاری زیاتر

ووریابە : نابێت ئەم دەرمانە بەکاربێت بۆ ئافرەتی سکپر چونکە دەبێتە ھۆی ژەھراوی بوونی کۆرپەلە . بە ھەمان شێوە نابێت دایکی شیردەر وەریبگیرێت چونکە کاریگەری ھەیە لەسەر مندالەکە . نابێت لەم حالەتانەدا وەربگیرێت : بوونی نەخۆشی کەم خوێنی بوونی ناتەواوی فرمانی جگەر بوونی نەخۆشی سستی گۆرچیلە لە کاتی بوونی ھەستیاری بەم دەرمانە نابێت وەربگیرێت لەگەڵ ئەم دەرمانانەی خوارەوە : Alfentanyl Barbiturates Warfarin Captopril Colchicines Methotrexate Chlorpropamide Tolbutamide Clindamycin Erythromycin Lincomycin Cyclophosphamide Aminoglycoside Rifampin Iron salts Estrogen Pencillins Vitamin B ١٢

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



71 بینین