دەرمانی Ketoconazole

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-15-10:35:00 - کۆدی بابەت: 12972
دەرمانی Ketoconazole

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Nizoral,Keozole,Extina,Fungoral

 

ژەمە دەرمان 

حەب: ٢٠٠ملگم کرێم: ٢٪ شامپۆ: ٢٪ وەک شامپۆ: نزیکەی ١٥ملگم جوان قژتی پێ ھەڵئەگڵۆفیت وە مەساجی تەواو بۆ بێخی قژەکەت بکە ٣ بۆ ٥ خولەک پاشان بە ئاو بیشۆ ٢ جار لەھەفتەیەکدا بۆ ماوەی ٢ بۆ ٤ ھەفتە پاشان ١ جار لە ھەفتەیەکدا یان لە کاتی پێویستتا. وەک حەب: یەک حەب لە رۆژێکدا لەگەڵ نان خواردن دا، لەکاتی پێویستدا دەتوانرێت بکرێت بە دوو حەب. تێبینی/ بەھۆی ئەوەی کە توانای ئەوەی ھەیە کار لە جگەرت بکات ئەوا دەبێت لەدوای دوو ھەفتە لە دەست کردن بە خواردنی حەبەکە پشکنین بۆ جگەرت بکرێت پاشان یەک جار لە مانگێکدا تا ئەوکاتەی ھەوکردنەکە تەواو نامێنێت.

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت لەکاتی ھەوکردنی حەساسیەتی پێست، کەڕوی نێوان پەنجەکان و نینۆک، ھەوکردنی کەڕوویی کۆئەندامی زاوزێی مێینە، ھەوکردنی دژی بەکتریاکان، ھەوکردنی کۆئەندامی ھەرس

 

کاریگەری لاوەکی 

ھێڵنج، کەمبوونی موویسەر، سەرئێشە، گێژبوون، ماندوویی، ژەھراوی بونی جگەر، کپکردنی ڕژێنەرەکانی سەر گورچیلە.

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە ئاگاداری جگەرت و ڕژێنەرەکانی سەر گورچیلەت بە لەکاتی خواردنی ئەم دەرمانە لە کاتی دووگیانی زانیاری کەم ھەیە لەسەری بەڵام کاتێک لەسەر ئاژەڵ تاقی کراوەتەوە ئەوا زیانی گەیاندووە بە کۆرپەلە لە کاتی شیردان توانای تێپەڕبوونی ھەیە بەڵام کارێکی ئەتۆ ناتوانێت بکاتە سەر کۆرپەلە لە کاتی شۆفێری بەھۆی گێژبوونەوە کار لە شۆفێریت دەکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی بەھۆی ئەوەی ھەستیارە بەرامبەر بە شێ ئەوا دەبێت لە کارتۆنەکەی خۆیدا بپارێزرێت دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



27 بینین