دەرمانی Chlorpheniramine

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-26-15:14:00 - کۆدی بابەت: 12703
دەرمانی Chlorpheniramine

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Allermine

 

ژەمە دەرمان 

حەب : ٢ ملگ , ٤ ملگ , ٨ ملگ , ١٢ ملگ دەرزی : ١٠ ملگ مل شروب : ٢ ملگ ٥ مل بۆ گەورە : رۆژانە ٢ بۆ ٤ ملگ لە رۆژێکدا ٢ بۆ ٣ جار بۆ منداڵ : ١ بۆ ٢ ملگ لە رۆژێکدا ١ بۆ ٢ جار وەربگیرێت دۆزی دەرمانەکە بە پێی حالەتی نەخۆشیەکە دەگۆرێت

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ھەستیاری لەش , ھەستیاری لووت و قورگ , لەگەڵ دەرمانی تر بەکاردێت بۆ چارەسەرکردن و کەمکردنەوەی نیشانەکانی هەڵامەت و ئاوی لووت , ھەستیاری پێست و لیرک و خوراندن , ھەستیاری بە ھۆی خواردن و پێوەدانی مێرووەکان , ھەستیاری چاو و دەوروبەری

 

کاریگەری لاوەکی 

گێژبوون , خەوالویی , دابەزینی فشاری خوێن , رشانەوە , ووشکی دەم , ناتەواوی بینین , قەبزی , خێرالێدانی دڵ , سەرسوران , میزە چورکێ , ماندوویی

 

زانیاری زیاتر

ووریابە : نابێت لە کاتی ماوەی سکپری ئەم دەرمانە بەکاربێت , دەبێتە ھۆی ژەھراوی بوونی کۆرپەلە بە ھەمان شێوە باشترە بۆ دایکی شیردەر ئەم دەرمانە وەرنەگرێت کار دەکاتە سەر کۆرپەلەکە لە کاتی بوونی ھەستیاری بەم دەرمانە نابێت وەربگیرێت لە کاتی بوونی نەخۆشی گلوکۆما بوونی نەخۆشی پرۆستات لە پیاوان کێشەی کەمی میزکردن چونکە ئەم دەرمانە دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی میزکردن - نابێت بەکاربێت لەگەڵ ئەم دەرمانانەی خوارەوە : Apomorphine Barbiturates Alcohol Donepezil Galantamine

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



39 بینین