ناوهڕۆك
ناوەکانی تر
Tagamet
ژەمە دەرمان
حه‌ب : 100 ملگ , 200 ملگ,300 ملگ , 400 ملگ, 600ملگ , 800 ملگ ده‌رزى : 150 ملگ مل شروب : 300 ملگ 5 مل ده‌بێت 2 بۆ 3 جار رۆژێكدا یه‌ك حه‌ب وه‌ربگیرێت , نیو سه‌عات پێش نان یان باشتره له‌گه‌ڵ نان بێت
نیشانەکانی
به‌كاردێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى برینى گه‌ده و دوانزه‌گرێ , بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى دروست بوونى برینى گه‌ده و دوانزه گرێ , كه‌م كردنه‌وه‌ى زیاد ده‌ردانى ترشێتى گه‌ده , چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشى GERD كه بریتیه له زیاد ده‌ردانى ترشى HCL كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سورێنچك و كێشه دروست ئه‌كات وه‌كو دڵه‌كزێ , سوتانه‌وه‌ى گه‌ده , نه‌خۆشى به‌دهه‌رسى , بۆ خۆپاراستن له خوێن به‌ربوونى گه‌ده و دوانزه‌گرێ ,ده‌توانرێت به‌كاربێت له‌گه‌ڵ ده‌رمانه ئازارشكێنهرهكان بۆ نه‌هێشتنى دروستبوونى برینى گه‌ده و پاراستنى چینى ناوه‌وه‌ى گه‌ده , ده‌توانرێت به‌كاربێت بۆ نه‌خۆشى ZES , هه‌وكردنى سورێنچك , نه‌خۆشى Mast cell .
کاریگەری لاوەکی
سه‌رئیشه , سكچوون , گێژبوون , خهوالوویى , گه‌وره‌كردنى سنگ , رشانه‌وه و هێلنج , نارێكى لێدانى دڵ , لاوازى جنسى , ووشكى ده‌م
زانیاری زیاتر
ووریابه : ناتوانرێت وه‌ربگیرێت له كاتى ماوه‌ى سكپرى له ئافره‌تاندا ده‌بێته هۆى ژه‌هراوى بوونى كۆرپه‌له , ئه‌بێت لهژَێر چاودێرى دكتۆرى پسپۆر یان ده‌رمانساز بێت . به‌هه‌مان شێوه بۆ دایكى شیرده‌ر نابێت وه‌ربگیرێت , ئه‌ویش ئه‌بێت له ژێر چاودێرى بێت . نابێت وه‌ربگیرێت له‌وكه‌سانه‌ى كه هه‌ستیارى هه‌یه به‌م ده‌رمانه چونكه هه‌ندێ كه‌س هه‌ستیارى هه‌یه به‌م ده‌رمانه . نابێت ئه‌م ده‌رمانه وه‌ربگیرێت له‌گه‌ل زۆربه‌ى ده‌رمانه‌كان چونكه كارلێك ده‌كه‌ن به یه‌كه‌وه . نابێت وه‌ربگیرێت له‌گه‌ل ئه‌م ده‌رمانانه‌ى خواره‌وه : Antacids Anticholinergics Metoclopramide Benzodiazepines Calcium channel blockers Carbamazepine Erythromycin INH Chloroquine Lidocaine Metoprolol Metronidazole Phenytoin Propranolol Quinidine Sulfonylureas Theophyllines Antidepressants Valproic acid Warfarin Digoxin Fluconazole Iron Tetracycline Indocid Opioid analgesics Ketoconazole Caffeine alcohol
تێبینی
تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!