دەرمانی Clobetasol

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-26-18:25:00 - کۆدی بابەت: 12727
دەرمانی Clobetasol

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Dermodin,Dermovate,Temovate,Clobetomac

 

ژەمە دەرمان 

٪ ٠.٠٥ وەک کرێم، مەڵھەم، شامپۆ، گیراوە شوێنی تووشبوی پێ چەور دەکرێت یەک جار بەیانی و ئێواران تا ماوەی ٤ ھەفتە پاشان دەبێت وردە وردە کەمی بکەیتەوە کەم کردنەوەکە دەبێت بەم شێوەیەی لای خوارەوە بێت: ھەفتەی ٥ ـەم یەک جار چەور کردن یەک جار لە ڕۆژێک دا، ھەفتەی ٦ ـەم یەک جار چەور کردن ڕۆژە نا ڕۆژێک، ھەفتەی ٧ ـەم دوو جار چەور کردن لە ھەفتەکە دا بۆ نموونە شەممان و پێنج شەممان، ھەفتەی ٨ ـەم یەک جار چەور کردن یەک جار لە ھەفتەکە دا ئەگەر لە ماوەی ٤ ھەفتەی سەرەتادا ھیچ جۆرە چاک بوونێک بەدی نەکرا ئەوا دەبێت وازی لێبھێنیت و پەیوەندی بکەی بە دکتۆری تایبەتی پێستەوە نابێت بۆ ژێر ١٢ ساڵ بەکار بھێنرێت تێبینییەکی گرنگ بۆ ئەوەی ئەنجام و کاریگەریەکی باشی لێ بەدی بکەین ئەوا دەبێت کرێمی چەور کردنی ئاسایی بەکار بھێنرێت لەماوەی بەکارھێنانی ئەم دەرمانەدا بەجۆرێک دەبێت یەکەم جار دەرمانەکەی کە بۆت نوسراوە بەکار بھێنیت پاشان چاوەڕێ بکەیت بەلایەنی کەمەوە ٢ کاتژمێر پاشان کرێمی چەور کردنە ئاساییەکە بەکار بھھێنیت

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی پێست کە بە سۆریاسیز (Psoriasis) ناسراوە، زۆر کات بە سەدەف لای خۆمان ناسراوە (پەڵەی سووری پێست کە توێژاڵی سپی لێ ھەڵ ئەوەرێ) ھەروەھە بۆ خوراندن و حەساسیەتی پێست دەبێت

 

کاریگەری لاوەکی 

خوران، سوتانەوە، ووشک بونی پێست، ئەستور بوونی پێست (ئەگەر لەو ماوەیەی نوسراوە لەسەرەوە زۆر زیاتر بەکار بھێنرێت)

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە بەکاری مەھێنە ئەگەر پێستت ھەوی کردووە، لە دەوری کۆم و دەم و کۆئەندامی زاو و زێ،ئەگەر لە دەم و چاوی بەیت بۆ ماوەیەکی زۆر ئەوا پێستت تەنک دەکاتەوە - لە کاتی دووگیانی نابێت بەکاری بھێنیت ئەگەر ناچاریت ئەوا بەکەمترین ژەم و کات دەبێت تەواوی بکەیت - لە کاتی شیردان باشترە بەکار نەھێنرێت نابێت لەنزیک مەمکی دایکەوە بدرێت - لە کاتی شۆفێری کار لەشۆفێریت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی نابێت لەجێیەک دا بێت کە پلەی بەرزی گەرمی لە ٣٠ پلە تێپەڕ ببێت دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



70 بینین