دەرمانی Desloratadine

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-28-11:47:00 - کۆدی بابەت: 12744
دەرمانی Desloratadine

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Aerius,Clarinex

 

ژەمە دەرمان 

حب : ٢،٥ ملگم، ٥ملگم شروب : ٠،٥ملگم/ملل

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی حەساسیەتی لەش – حەساسیەتی لووت – حەساسیەتی درێژ خایەنی لیریک - خرۆشتن – حەساسیەتی کۆئەندامی ھەناسە – کەم کردنەوەی نیشانەکانی هەڵامەت – چارەسەرکردنی سوربونەوەی پێستی لەش .

 

کاریگەری لاوەکی 

سەر ئێشە – گێژ بوون – ماندوویی – إلتھابی بۆری ھەوا – ھەناسە توندی

 

زانیاری زیاتر

ووریابە بۆ ژێر یەک ساڵ نابێت ژەمەدەرمان شرووب بۆ منداڵی سەروو ١ ساڵ تا ٥ ساڵ ٢،٥ملل (١،٢٥ملگم) یەک جار ڕۆژانە ٦ ساڵ تا ١١ ساڵ ٥ملل (٢،٥ملگم) یەک جار ڕۆژانە وەک حەب بۆ سەروو ١٢ ساڵ تا ١٧ ساڵ ٢،٥ملگم دووجار ڕۆژانە یان ٥ملگم یەک جار ڕۆژانە ١٨ساڵ و زیاتر ٥ملگم یەک جار ڕۆژانە لەکاتی دووگیانی دا دەتوانرێت بەکاربھێنرێت لەکاتی شیردان دا ناتوانرێت بەکاربھێنرێت یان دکتۆر دوابڕیارت بۆ دەدات لەکاتی شۆفێری کار لەشۆفێریت دەکات

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



113 بینین