دەرمانی Isotretinoin

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-15-10:28:00 - کۆدی بابەت: 12970
دەرمانی Isotretinoin

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Isotretinoin,Retan,Amnesteem,Isotrex,Accutane

 

ژەمە دەرمان 

 ١٠ملگم، ٢٠ملگم، ٤٠ملگم وەک حەب دەبێت لەژێر چاودێری دکتۆری تایبەت بەوبوارەدابیت یەک حەب لەگەڵ نان خواردن یەک جار یان دوو جار لە ڕۆژێک دا ماوەی بەکارھێنان: ١٦ بۆ ٢٤ ھەفتە بەسە تاوەک و ئەنجامێکی باشی ھەبێت

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی زیپکە (مامناوەند تا سەخت). بۆ کەسێک دەبێت ئەگەری ئەوە ھەبێت کە جێگای زیپکەکان شوێنەوار بەجێبھێڵێت.

 

کاریگەری لاوەکی 

کەمبوونەوەی خڕۆکە سپییەکانی خوێن. ھەوکردنی چاو، ووشک بوونی چاو دەم پێست، پێست ووشک بوون، خورانی پێست و لیر. ھێڵنج، ڕشانەوە، سکچوون، ئازاری سک، سەریەشە، بەرزبوونەوەی ئەنزایمەکانی جگەر ( ASAT, ALAT) ، ھەوکردنی پێست. ئازاری جومگە و ماسولکە، پشت یەشە، بەرزبوونەوەی ترایگلیسەرینی خوێن (چەورییە خراپەکە)،

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و ووریابە بۆ منداڵی ژێر ١٢ ساڵ نابێت بۆ دایکانێک نابێت کە دووگیان بن یان شیربەن بە کۆرپەلە. دوای یەک مانگ لەوازھێنان لەم حەبە ئینجا بۆت ھەیە دووگیان بیت ئەگینا لەوانەیە لەبارتبچێت یان منداڵەکەت کەم ئەندام بێت ئەگەر جگەرت تەواو نییە ئەگەر بەڕێژەیەکی زۆر چەوری خوێنت بەرزبۆتەوە. نابێت بخورێت لەگەڵ حەبی تێتراسایکلینەکان بۆت نییە خوێنبەیت ، دوای یەک مانگ لە وازھێنان لەم حەبە ئینجا دەتوانیت خوێن بەیت بە خەڵک - لەکاتی شیردان نابێت بەکاربھێنرێت - لەکاتی دووگیانی دا نابێت بەکاربھێنرێت دوای یەک مانگ لەوازھێنان لەم حەبە ئینجا بۆت ھەیە دووگیان بیت ئەگینا لەوانەیە لەبارتبچێت یان منداڵەکەت کەم ئەندام بێت. - لەکاتی شۆفێری دا کار لە شۆفێریت دەکات، بەھۆی ئەوەی کە کار لە ڕوناکی چاوت دەکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



53 بینین