دەرمانی Dapsone

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-28-11:40:00 - کۆدی بابەت: 12741
دەرمانی Dapsone

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Aczone

 

ژەمە دەرمان 

 ٥٠ملگم، ١٠٠ملگم وەک حەب ٥٪ وەک جێڵ ١٠٠ملگم یەک جار ڕۆژانە بۆ ماوەی (جۆری نەخۆشی پێستەکە ماوەکە دیاری دەکات) ٦ مانگ ھەتا ٢ ساڵ ئەگەر ھەوکردنێکی سادەبێت ئەوا ٥٠ملگم ڕۆژانە تا ئەوپەڕی ٣٠٠ملگم. بۆ ھەوکردنی سییەکان لەگەڵ ماددەی trimethoprim ١٠٠ملگم دوو جار لە ھەفتەیەک دا یان ٢٠٠ملگم یەک جار لە ھەفتەیەک دا. بۆ ٦ ساڵ تا ١٢ ساڵ ٥٠ملگم ڕۆژانە بۆ ماوەی (جۆری نەخۆشی پێستەکە ماوەکە دیاری دەکات) ٦ مانگ ھەتا ٢ ساڵ 

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ھەوکردنی پێست، ئاگرە، گەڕی، وەک پێشلێگرتنی نەخۆشی مەلاریا لەگەڵ حەبی pyrimethamine، ھەوکردنی سییەکان بۆ کەسانی تووشبوو بە ئایدز.

 

کاریگەری لاوەکی 

گێژبوون، ھەڵەشەیی، ناڕیکی لێدانی دڵ، تێکچوونی خەو، زەردوویی، ژەھراویبونی جگەر.

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و ووریابە ئەگەر کەم خوێنیت لەگەڵدایە ئەگەر حەساسیەتت ھەیە بەرامبەر بە سولفۆنەکان (دژەبەکتریایە) ئەگەر سییەکانت نەخۆشە. - لەکاتی شیردان نابێت بەکاربھێنرێت نەوەک کۆرپەلە تووشی کەم خوێنی ببێت - لەکاتی دووگیانی دا ئەگەر ناچاربووی بەکاریبھێنیت ئەوا دەبێت لەگەڵ Folic Acid بخۆیت ھەموو ڕۆژێک - لەکاتی شۆفێری دا کار لە شۆفێریت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



43 بینین