دەرمانی Doxycycline

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-02-15:31:00 - کۆدی بابەت: 12803
دەرمانی Doxycycline

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Vibramycin,Doxydar

 

ژەمە دەرمان 

کبسول : ٥٠ ملگ , ٧٥ ملگ , ١٠٠ ملگ حەب : ٥٠ ملگ , ٧٥ ملگ , ١٠٠ ملگ دەرزی : ٢٠٠ ملگ  مل دەبێت یەک کبسول دوو جار لە رۆژێکدا وەربگیرێت , بەیانیان و ئیواران , زۆر جار دوای نان ئەبێت .

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ھەوکردنی لەش , هەوکردن بە ھۆی زیپکەوە , ھەوکردنی پرۆستات لە پیاواندا , ھەوکردنی سی یەکان , ھەوکردنی بۆری ھەوا , هەوکردن بە ھۆی بەکتریای برۆسیلۆسیز کە دەبێتە ھۆی نەخۆشی تای مالتا , بەکاردێت لە دژی بلاوبونەوەی نەخۆشی تاعون , سکچوون بە ھۆی بەکتریاکان , نەخۆشی کمیدیا , ھەوکردنی شانەکانی پێست, نەخۆشی COPD , نەخۆشی گۆنۆریا کە نەخۆشیەکە بە ھۆی سێکسەوە دەگوازرێتەوە, نەخۆشی ئیم پیتاگۆ کە نەخۆشیەکی پێستە , ھەوکردنی برین بە ھۆی بەکتریاکان , هەوکردن بە ھۆی ئەمیبیا , دژی بلاوبونەوەی نەخۆشی مەلاریا , نەخۆشی PID , ھەوکردنی گوێ ی ناوەراست , ھەوکردنی پەردەی پریتۆنیۆم , ھەوکردنی گورچیلەکان , نەخۆشی رۆساسیا کە توشی پێستی دەم وچاو ئەبێت , چارەسەرکردنی نەخۆشی گرانەتا , ھەوکردنی سوێیەکان , ھەوکردنی کۆئەندامی میز و میزەرۆ , نەخۆشی سوزەنەک کە بە ھۆی کرداری سێکس دەگوازرێتەوە

 

کاریگەری لاوەکی 

سکچوون , کەمکردنەوەی شھی , رووشاندنی گەدە , رشانەوە و ھێلنج , ھەستیاری , سەرئێشە , بەرزی فشاری خوێن

 

زانیاری زیاتر

ووریابە : نابێت ئەم دەرمانە وەربگیرێت لە ئافرەتی سکپر لە ماوەی سێ مانگی ٣ , دەبێتە ھۆی ژەھراوی بوونی کۆرپەلە بە ھەمان شێوە کاریگەری ھەیە لەسەر دایکی شیردەر بۆ کۆرپەلە نابێت بەکاربێت لە کاتی بوونی ھەستیاری بەم دەرمانە نابێت بەکاربێت لەگەل ئەم دەرمانانەی خوارەوە : Antacids Iron Laxatives Barbiturates Carbamazepine Phenytoin Cholestyramine Digoxin Isotretinoin Anti coagulants Oral contraceptives Pencillins Sod bicarbonate Foods high in calcium or iron

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



47 بینین