دەرمانی Ezetimibe

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-08-15:58:00 - کۆدی بابەت: 12887
دەرمانی Ezetimibe

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Ezetrol,Zetia

 

ژەمە دەرمان 

١٠ملگم وەک حەب ١٠ملگم یەک جار بخورێت لە ڕۆژێک دا لەگەڵ یان بێ نان

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی بەرزی ڕێژەی چەوری خوێن

 

کاریگەری لاوەکی 

ئازاری سک، سکچوون، غازات، بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئەنزایمەکانی جگەر

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و ووریابە ئەگەر جگەرت نەخۆشە ئەگەر لەگەڵ حەبێکی ستاتین بیخۆیت دەبێت زوو زوو کۆنترۆلت بۆ بکرێت کێشت دانابەزێنێت - لەکاتی شیردان نابێت بەکاربھێنرێت - لەکاتی دووگیانی دا نابێت لەگەڵ حەبێکی ستاتین دا بیخۆیت لەکاتی دووگیانی - لەکاتی شۆفێری دا کار لە شۆفێریت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



69 بینین