دەرمانی Hydralazine

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-13-15:12:00 - کۆدی بابەت: 12921
دەرمانی Hydralazine

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

APRESOLINE

 

ژەمە دەرمان 

حەب : ١٠ ملگ , ٢٥ ملگ , ٥٠ ملگ , ١٠٠ ملگ دەرزی : ٢٠ ملگ  مل دەبێت ئەم دەرمانە لە رۆژێکدا ٣ بۆ ٤ جار وەربگیرێت , چونکە ماوەی ئیش کردنی کورتە ئەوەش بە پێی حالەتەکان دیاری ئەکرێت .

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی بەرزبونەوەی فشاری خوێن لە ئافرەتی دووگیان , یان بەکاردێت لە حالەتی فریاکەوتندا بۆ بەرزی فشاری خوێن , بەکاردێت بۆ نەخۆشی شکستی دڵ , سستی دڵ , ھەروەھا بەکاردێت بۆ نەخۆشی eclampsia کە بریتیە لە بەرزبونەوەی بەرزی فشاری خوێن لە دایکی سکپر و بوونی پرۆتینی زۆر لە میزدا وە ئەتوانرێت وەک خۆپاراستن بەکاربێت دژی دروست نەبوونی ئەو حالەتە .

 

کاریگەری لاوەکی 

ناتەواوی بینین , قەبزی , کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن , گێژبوون , سوربونەوە , سەرئیشە , دابەزینی پەستانی خوێن , گیرانی لووت , ھێلنج و رشانەوە , خێرالێدانی دڵ , ھەستیاری بە رووناکی

 

زانیاری زیاتر

ووریابە : ئەم دەرمانە لە حالەتی دووەم ئەتوانرێت بەکاربێت بۆ دایکی سکپر ئەویش ئەبێت پزیشکی پسپۆر بریار بدات بە پێدانی دەرمانەکە بەھەمان شێوە بۆ دایکی شیردەر دەبێت بە ووریایی بەکاربێت لە کاتی شیرپێدان لە فشاری خوێن , خەوالوویی مندالەکە . نابێت بەکاربێت لە کاتی بوونی ئەم حالەتانە دا : لە کاتی بوونی ھەستیاری بەم دەرمانە Angina pectoris Mitral stenosis Pulmonary hypertension Stroke Coronary artery disease نابێت بەکاربێت لەگەڵ ئەم دەرمانانەی خوارەوە : Beta blockers Diazoxide MAO inhibiters NSAIDS Sympathomimetics Food Alcohol

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



27 بینین