دەرمانی Diclofenac

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-28-12:19:00 - کۆدی بابەت: 12754
دەرمانی Diclofenac

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Voltaren,Diovon,Olfen,Zipsor,Rapiflam,Catafen,Dicuno,Eeze,Ignorin,Eezeneo,Kappadi,Solarez,Modifenac

 

ژەمە دەرمان 

٢٥ملگم، ٥٠ ملگم وەک حەب و کەپسوول ١١،٦ملگم ، ٢٣،٢ملگم وەک جێڵ ٤٠ملگم/گم وەک سپرا ١ملگم/ملل وەک قەترەی چاو ١٤٠ملگم وەک لەزگە ٢٥ملگم/ملل وەک دەرزی ٢٥ملگم، ٥٠ملگم، ١٠٠ملگم وەک شاف یەک حەب سێ جار لە ڕۆژێک دا، تا ئەوپەڕی ١٥٠ملگم لە ڕۆژێک دا. بۆئەوەی خێرا کاریگەری ھەبێت لەپاش نان مەیخۆ وەک شاف دوو جار لە ڕۆژێک دا Diclofenac Potassium بۆ ژێر ١٨ ساڵ نابێت Diclofenac Sodium بۆ منداڵ دەبێت بۆ سەروو ٦ ساڵ، بەجۆرێک ٣ملگم بۆ ھەر کغم ـێکی لەش بە دوو یان سێ جار بخورێت قەترەی چاو یەک قەترە چوار جار لە ڕۆژێک دا، دەستپێدەکرێت ڕۆژی دوای نەشتەرگەری چاو وەک سپرا یان جێڵ بۆ سەروو ١٤ ساڵ لەپاش تەواوبوونی ماوەی بەکارھێنان تا دوو ھەفتە نابێت جێگاکە بدرێتە بەر خۆر چونکە ئەوجێگایەی جێڵ یان سپرای لێدراوە بە ئاسانی و خێراتر خۆر دەیسوتێنێت ٢٣،٢ ملگم وەک جێڵ دوو جار لە ڕۆژێک دا ١١،٦ملگم وەک جێڵ ٤ جار لە ڕۆژێک دا ٤٠ملگم/گم وەک سپرا چوار بۆ پێنج سپرا لە جێگای مەبەست دەدرێت سێ جار لە ڕۆژێک دا 

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ھەوکردنی جومگەکان، ئازاری کەم و مامناوەند، ڕۆماتیزم، ئازاری ددان، پەیکەرە ماسوولکە، پشت و مل، سووڕی مانگانە.

 

کاریگەری لاوەکی 

گێژ بوون، سەریەشە، ھێڵنج، خوێنبەربوون، سک چوون، ھەستیاری پێست

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و ووریابە ئەگەر گەدەت تەواو نییە، خوێنبەربوونت ھەیە ئەگەر لە سێ کۆتا مانگی دووگیانیدایت ئەگەر بە ئاسانیی خوێنت بەردەبێت ئەگەر جگەر یان گوورچیلەت تەواو نییە لەگەڵ NSAID کانی تردا بەکار نایەت ئەگەر دڵت نەخۆشە/پەککەوتنی دڵت ھەیە ئەگەر ڕەبووەت ھەیە Diclofenac Potassium بۆ ژێر ١٨ ساڵ نابێت Diclofenac Sodium بۆ منداڵ دەبێت ئەگەر Warfarin بەکاردەھێنیت یان خوێن ڕونکەرەوەکانی تر، نابێت بە ھیچ شێوەیەک بەکاری بھێنیت فشاری خوێن بەرز دەکاتەوە ئەگەر بە بەردەوام بەکاری بھێنیت. بۆ ماوەیەکی کورت دەگونجێت ٢ بۆ ٣ ڕۆژ ئەوپەڕی. بۆ بەتەمەنەکان نابێت چونکە کار دەکاتە سەر گورچیلە و فشاری خوێنیان. - لەکاتی دووگیانی دا نابێت بەکاربھێنرێت لە کۆتا سێمانگی دووگیانیت دا - لەکاتی شیردان نابێت بەکاربھێنرێت - لەکاتی شۆفێری دا کار لەشۆفێریت دەکات بەھۆی کاریگەری لاوەکی وەک گێژبوون خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



117 بینین