دەرمانی Lacosamide

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-16-14:37:00 - کۆدی بابەت: 12984
دەرمانی Lacosamide

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Vimpat

 

ژەمە دەرمان 

٥٠ملگم، ١٠٠ملگم، ١٥٠ملگم،٢٠٠ملگم وەک حەب ١٠ملگم/ملل وەک شرووب دەبێت بە دوو جار بخورێت وە بۆ کاتی پێویست دەتوانرێت ھەموو ھەفتەیەک ئینجا ژەم بەرزبکرێتەوە. حەب دەتوانرێت بخورێت لەگەڵ نان یان بەبێ نان خواردن. شرووب دەبێت زۆر جوان ڕابوەشێنرێت

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ: فێ بە ھەردوو جۆرەکەیەوە بۆ تەمەن ١٦ ساڵ و سەروو تر 

 

کاریگەری لاوەکی 

خەمۆکی، دوودڵی، گێژبوون، سەرئێشە، ناڕێکی لە بالانسی ڕۆشتن دا، خەواڵووی، لەرزین، دووبینین، ھێڵنج، ڕشانەوە، دەم ووشکبوون، ھیلاکی، سک چوون

 

زانیاری زیاتر

ھۆشیاربە و ووریابە: ئەگەر ناڕێکی لە لێدانی دڵ دا ھەیە، نەخۆشی دڵ. - لەکاتی دووگیانی دا: ئەگەر زۆر پێویست نەکات ئەوا نابێت بەکاربھێنرێت - لەکاتی شیردان دا: زانیاری تەواو نییە لەسەری، بەڵام لە مشک دا توانای تێپەڕبوونی ھەیە بە شیر دا. - لەکاتی شۆفێری دا: کەمێک کار لەشۆفێریت دەکات بۆیە ووریابە خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



44 بینین