دەرمانی Losartan

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-17-23:03:00 - کۆدی بابەت: 13014
دەرمانی Losartan

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Cozaar,Coozar,Losarstad,Losatrix,Lostancal

 

ژەمە دەرمان 

١٢.٥ملگم، ٢٥ ملگم، ٥٠ ملگم، ١٠٠ملگم وەک حەب بۆ گەورە و بەرزی پەستانی خوێن ٥٠ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا لەدوای ٣ بۆ ٦ ھەفتە دەبێت پشکنین بۆ پەستانی خوێنی بکرێت ھەتا دوا بڕییاری کۆتایی بدرێت کە ئایا ژەمەدەرمانەکەی بۆ بەرز بکرێتەوە یان نزم، دەتوانرێت بەرز بکرێتەوە بۆ ١٠٠ملگم بۆ گەورە و بەرزی پەستانی خوێن + شەکرەی جۆری ٢ یان ھەیە ٥٠ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا وە دەتوانرێت بەرز بکرێتەوە بۆ ١٠٠ملگم بۆ گەورە و سیستی دڵ ١٢.٥ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا دەست پێدەکرێت تا ئەوپەڕی ١٥٠ملگم بۆ تەمەن ٦ بۆ ١٨ ساڵ بۆ سەروو ٧٥ساڵ ٢٥ملگم یەک جار لە ڕۆژێک د

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن، سستی دڵ، شکستی دڵ، سنگە کوتێ، لەکاتی شەکرەدا کە بەلایەنی کەمەوە نەخۆشییەکی دڵی ھەبێت. لەکاتی گومان کردن لە خراپ بوونی گوورچیلەکان تا ڕێگری لێبکرێت یان بەکاردێت بۆ ئەوکەسانەی کە لەھەمەن کات دا شەکرەی جۆری ٢ یان ھەیە

 

کاریگەری لاوەکی 

کەم خوێنی، گێژبوون، کار لە توانای پاڵاوتنی گورچیلەکانت دەکات

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە ئەگەر لە کۆتایی ٦ مانگی دووگیانیت دایت بۆ ژێر ٦ ساڵ نابێت ئەگەر پێشوو تر ئاوساویت بەھۆی کۆبونەوەی ئاو لە لەش دا - لە کاتی دووگیانی نابێت بەکار بھێنرێت - لە کاتی شیردان نابێت بەکار بھێنرێت - لە کاتی شۆفێری ھەندێک لە کاریگەریە لاوەکیەکانی کار لە شۆفێریت دەکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



63 بینین