دەرمانی Mycophenolic acid

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-31-13:53:00 - کۆدی بابەت: 13168
دەرمانی Mycophenolic acid

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

CellCept,Myfenax,Myclausen,Myfortic

 

ژەمە دەرمان 

 ٢٥٠ ملگم وەک کەپسوول ٥٠٠ملگم وەک حەب ٥٠٠ملگم وەک دەرزی ١ملگم/ ٥ ملل وەک شرووب دەبێت لەژێر چاودێری دکتۆری پسپۆڕی چاندن بێت. گورچیلە چاندن لەماوەی ٧٢ کاتژمێر دا دەبێت دەست بەخواردنی بکرێت لەدوای نەشتەرگەریەکە ١٠٠٠ملگم دوو جار لە ڕۆژێک دا - دڵ چاندن لەپاش نەشتەرگەری لەماوەی ٥ ڕۆژدا دەبێت دەست بەخواردنی بکرێت. ١٥٠٠ملگم دوو جار لە ڕۆژێک دا - جگەر چاندن بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ دەبێت بەدەمار ئەم دەرمانە وەرگرێت لەپاش نەشتەرگەرییەکە ١٥٠٠ملگم دوو جار لە ڕۆژێک دا 

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ کەسانێک کە چاندنی جگەر، گورچیلە یان دڵیان بۆکراوە لەگەل حەبی سیکلۆسپورین و کۆرتیکۆستێرۆید

 

کاریگەری لاوەکی 

ھەوکردنی میز و میزەڕۆ، تامێسک، تێکچونی سووڕی خوێن، ھەوکردنی سییەکان، ئەنفلۆنزا، تووشبوون بە کەڕوو، ژێرپەنجەی پێست (لە جۆری باشەکە)، کەمبوونەوەی یان زیاد بوونی خڕۆکەی سپی خوێن، کەم خوێنی، زۆربونی ڕێژەی کالیۆم، بەرزبوونەوەی شەکرە و چەوری و فشاری خوێن، خێرابونی لێدانی دڵ، ڕشانەوە، ھێڵنج، سکچوون، ھەوکردنی جگەر.

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و ووریابە نابێت کەسێک بەکاریبھێنێت کە شیردەدات ئەگەر کەسێک گورچیلەی تەواو نییە - لەکاتی دووگیانی دا دەبێت دڵنیابیت کە دووگیان نیت پێش ئەوەی دەست بەخواردنی ئەم دەرمانە بکەیت ناتوانرێت بەکاربھێنرێت - لەکاتی شیردان ناتوانرێت بەکاربھێنرێت - لەکاتی شۆفێری دا کار لە شۆفێریت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی شروبەکە لەپاش تێکەڵکردنی لە دەرمانخانە بۆ ماوەی دوو مانگ خۆی دەگرێت دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



17 بینین