دەرمانی Nitrofurantoin

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-31-16:27:00 - کۆدی بابەت: 13211
دەرمانی Nitrofurantoin

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Furadantin,Niftran,Macrobid,Furabid,Niftran,Nitr Macro

 

ژەمە دەرمان 

بۆ گەورە: یەک حەب(٥٠ملگم) ٣ جار لە ڕۆژێکدا بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ لەگەڵ ناندا بخورێت ئەگەر لاشەت ھەستیارە بۆ وەڵام دانەوەی دژە بەکتریا ئەوا دەتوانرێت دوو حەب ٣ بۆ ٤ جار لە ڕۆژێکدا بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ بۆ بەکارھێنەرانی درێژ خایەن: یەک حەب(٥٠ملگم) ٢ جار لە ڕۆژێکدا بۆ تا مانگێک ئەوپەڕی ساڵێک بەکار بھێنرێت بۆ منداڵی تەمەن سەروو ١ مانگ: ٣ ملگم/کگم کە دابەش بکرێت بەسەر دوو جار لە ڕۆژێکدا تێبینی: بەھۆی ئەم حەبەوە ڕەنگی میزەکەت دەگۆردرێت بۆ قاوەی باوێک کە زۆر ئاسساییە

 

نیشانەکانی 

ھەوکردنی ڕێڕەوی میز (بۆری میز) بۆ بەرلێگرتنی دووبارە تووشبوون بە ھەوکردنی ڕێڕەوی میز

 

کاریگەری لاوەکی 

سەریەشە، گێژخواردن، دڵە کزێ، دڵ تێکەڵھاتن، خوران، ئازاری ماسولکە، تا

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە ئەگەر گورچیلەکانت تەواو کار ناکات، نەخۆشی شەکرە جۆری دووەمی، منداڵانی تەمەن ژێر ١ مانگ لە کاتی دووگیانی زیانێکی ئەوتۆی نییە لەسەر کۆرپە، بەڵام لە کۆتایی دوو گیانێکەتدا نابێت بێپرسی دکتۆر بخورێت لە کاتی شیردان نابێت بەکاربێت ئەگەر منداڵەکەت لەژێر ١ مانگەوەیە وە شیری پێدەدەی لە کاتی شۆفێری ھیچ کاریگەریەکی نییە لەسەر شۆفێریت خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



27 بینین