دەرمانی Ofloxacin

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-09-01-11:44:00 - کۆدی بابەت: 13235
دەرمانی Ofloxacin

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Floxin,ocuflox,optiflox,tarivid

 

ژەمە دەرمان 

شیوەی دەرمان: ١-حب ٢٠٠ملیکرام ٣٠٠ملیکرام ٤٠٠ملیکرام ٢-قەترەی جاو ٠.٣% ٣-قەترەی کوی ٠.٣% - زەم و ریکای بەکارھینانی : ١-حب: -ھەوکردنی بیست و ھەوکردنی کۆ ئەندامی ھەناسەو ھەوکردنی کۆئەندامی میزو میزەرۆ ھەموو دوانزە سەعات جاری (٤٠٠)ملیکرام لەریکای دەمەوە وەردەکیرت واتە رۆزانە دوو زەم بۆ ماوەی ١٠ رۆز -ھەوکردنی پرۆستات ٣٠٠ ملیکرام ھەموو دوانزەسەعات جاری بۆ ماوە ی ٤ ھەفتە ٢-قەترەی جاو سەرو دوانزەسال: ھەوکردنی جاو و بەردەی جاو یەکەم رۆز و دووەم رۆز ١بۆ ٢ قەترە ھەموو ٤ سەعات جاری باشان سیەم تا حەوتەم رۆز ١ بۆ ٢ قەترە ھەموو شەش سەعات جاری ٢ تا ١٢ سال بەھەمان ژەم ٣-قەترەی گوی ھەوکردنی کوی سەرو دوانزەسال : ١٠ قەترە دوانزەسەعات جاری بۆ ماوەی ٧ رۆز ٦ مانک تا ١٢سال : ٥ قەترە دوانزە سەعات جاری بۆ ماوەی ٧ رۆز 

 

نیشانەکانی 

کروب: Anti biotic Fluoro quinolones - شیوازی کاردکردن: لەکاتی زۆربوونی بەکتریاکەدا ناھیلت بەکتریاکە DNA دروست بکات ریکری دەکات لە دروست کردنی ناوکەترش بەبلۆک کردنی ئە نزیمی (DNA gyrase) - بەکارھینان: ١- ھەوکردنی کۆ ئەندامی ھەناسە بەشی سەرەوە و خوارەوەی ٢-ھەوکردنی کۆ ئەندامی میزو میزە رۆ ٣-ھەوکردنی گوی ناوەراست ٤-ھەوکردنی جاو وبەردەی جاو و برینی بیلبیلە ٥-ھەوکردنی پرۆستات ٦-ھەوکردنی بیست

 

کاریگەری لاوەکی 

رشانەوە دلتیکجوون سکجون سوتانەوەی جاو لەکاتی بینین وشک بوونی جاو گیزبوون ئازاری جاو روشان وشک بوونی دەم بی خەوی

 

زانیاری زیاتر

ئاکاداربە: کەرشیردەدەیت جونکە رەنکە لەکەل شیر تیکەل ببیت بۆیە بەوریایەوە بەکاری بھینە ئافرتی حەمل بۆلین دەکریت بۆ جۆر C بایۆ ئەیفەبلتی: %٩٨ بلاوبوونەوەی لەش: پرۆتین باوەند ٣٢% کردنە دەرەوەی لەلەش ١-میز ٨٠% ٢-بیسای ٤% تبینی / ١-زەمەکان بەکویرەی وەلام دانەوە دەگۆریت ٢-ھیج کات ھەولی بەکارھینانی مەدە بەبی جاودیری بزیشک Preparation Kurdo ahamad لە پەیجی بەکارھێنانی دەرمان

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



148 بینین