ناوهڕۆك
زیانەكانی زۆر خواردنی خوێ
خوێ ئەگەری تووشبوون بە قەڵەوی زیاد دەكات.
توێژەرانی بەریتانی ئاشكرایان كردووە كە زۆر خواردن و بەكارھێنانی خوێ ئەگەری ھەیە كە ھۆكارێك بێت بۆ تووشبوون بە قەڵەوی.
توێژەران ڕاشیانگەیاندووە كە ئەو توێژینەوەیە بە یەكەمین توێژینەوە دادەنرێت كە پەیوەندی نێوان زۆر خواردنی خوێ و قەڵەوی ئاشكرا دەكات و لەو ڕێیەوە دەركەوتووە كە ھەموو گرامێك خوێی زیادە كە ڕۆژانە كەسێك دەیخوات ئەگەری تووشبوونی بە قەڵەوی بە ڕێژەی ٢٥٪ زیاتر دەكات.
ڕایشیدەگەینن كە خوێ چۆنیەتی ھەڵمژینی چەوری ناو لەش دەگۆڕێت، ئەمە وێڕای ئەوەی كە خوێ چەندین زیانی دیكەی بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە و پەستانی خوێن بەرز دەكاتەوە و بەھۆشیەوە مەترسی نەخۆشییەكانی پەیوەست بە دڵیش زیاتر دەكات.
سەرچاوەکان
709 بینین