دەرمانی Alendronic Acid

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-06-18-15:15:00 - کۆدی بابەت: 12140
دەرمانی Alendronic Acid

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Fosamax,Fosavance,Oxivag,Londromax

 

ژەمە دەرمان 

٧٠ملگم وەک حەبێکی ھەفتانە Alendronic Acid یەک دەنک حەبی ٧٠ملگم یەک جار لە ھەفتەیەک دا، ٣٠ خولەک پێش نانی بەیانی. بۆت نییە بیکرۆژیت یان لەتی بکەیت، بۆت نییە بچیت پالکەویتەوە پاش خواردنی ئەم حەبە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک. گونجاوە کە دەبێت دکتۆر ڕێنمایی خواردنی ڤیتامین دی و کالسیۆمت پێ بڵێ (دەبێت لەپاش ٢ کاتژمێر بخورێت و نەک لەھەمان کاتی حەبی ھەفتانەکەت دا، ڤیتامین و کالسیۆم ڕۆژانە دەخورێت) ماوەی بەکارھێنان ٥ ساڵ

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ داخورانی ئێسک، ھەروەھا ئەگەری شکانی ئێسکی حەوز و قاچ کەم دەکاتەوە

 

کاریگەری لاوەکی 

ئازاری سک، ھێڵنج، دڵە کزێ، قەبزی، برینی گەدە، سەریەشە، گرژ بوونی ماسوولکە

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و ووریابە ئەگەر بەگران دەتوانیت کرداری قووتدان ئەنجام بدەیت یان قورگت تەسکە ئەگەر توانای دانیشتن یان بەپێوە وەستانت نییە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک ئەگەر کالسیۆمی لەشت کەمە بە بەردەوامی سەردانی دکتۆری ددان بکە بۆ ژێر ١٨ ساڵ نابێت - لەکاتی دووگیانی دا نابێت بەکاربھێنرێت - لەکاتی شیردان نابێت بەکاربھێنرێت چونکە نازانرێت توانای تێپەڕبوونی ھەیە بە شیر دا یان نا - لەکاتی شۆفێری دا کار لە شۆفێریت ناکات، خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی ھەستیارە بەرامبەر بە شێ دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



100 بینین