دەرمانی hydroxychloroquine

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-13-15:58:00 - کۆدی بابەت: 12927
دەرمانی hydroxychloroquine

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Quinoric,Plaquenil,Advaquenil

 

ژەمە دەرمان 

٢٠٠ملگم، ٢٥٠ملگم وەک حەب دەبێت بەکەمترین ژەم دەستپێبکرێت وە تا ئەوپەڕی ژەم، ئەوپەڕی ٦ملگم بۆ ھەرکیلۆیەکی لەش/ڕۆژانە. ٤ بۆ ١٢ ھەفتەی پێدەچێت تاوەک و کاریگەری ببینیت. بێ پرسی دکتۆر وەز لە خواردنی دەرمانەکەت مەھێنە.

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ ھەوکردنی جومگەکان (ڕۆماتیزم)، ئازاری درێژخایەنی بڕبڕەکانی پشت.

 

کاریگەری لاوەکی 

ماندووی، سەریەشە، ڕشانەوە، لیر، ئازاری سک. ھیلاکی، ئارەزوی خواردنت نامێنێت، ڵێڵ بوونی چاو (کار لە شۆفێریت دەکات)، گرژبوونی ماسولکەکانی سک، سک چوون، ھێڵنج. خورانی پێست.

 

زانیاری زیاتر

ھۆشیاربە و ووریابە: ئەگەر نەخۆشی دڵت ھەیە بۆ کەسانی دووگیان دەبێت دکتۆری تایبەت دوابڕیارت بۆ بدات - بۆ دایکانی شیردەر کاریگەری دەبێت لەسەر کۆرپەت خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



26 بینین